Author Archives: admin

کۆبوونەوەی هاوبەشی نێوان زانکۆ پۆلیتەکنیکییەکانی کوردستان بەڕێوەچوو

لە چوارچێوەی راسپاردەکانی وۆرکشۆپی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لەبارەی گرنگی ئەنجامدانی مەشقی هاوینە لە زانکۆ پۆلیتەکنیکییەکانی کوردستان کە لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی سەرپەرشتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و بە بەشداری زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، زانکۆی پۆلیتەکنیکی دهۆک، زانکۆی پۆلیتەکنیکی گەرمیان و زانکۆی ئاکرێ بۆ زانستە کردارییەکان ئەنجامدرا و تیایدا تاوتوێی پڕۆگرامی مەشقی هاوینەی قوتابیان لە زانکۆ پۆلیتەکنیکییەکان کرا و لەبەر گرنگی ئەم بابەتە، بڕیاردرا کە پێداچوونەوە بە رێنماییەکانی مەشقی هاوینەی قوتابیان لەو زانکۆیانەدا بکرێت.
لەم چوارچێوەیەدا و پاڵپشت بە فەرمانی وەزاری وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، ئەمڕۆ دووشەممە ٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٥، بە سەرۆکایەتی پ.ی.د.بۆتان مەجید ئاسنگەر یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا و ئامادەبوونی نوێنەری وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و بە بەشداری نوێنەرانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، زانکۆی پۆلیتەکنیکی دهۆک، زانکۆی پۆلیتەکنیکی گەرمیان و زانکۆی ئاکرێ بۆ زانستە کردارییەکان و نوێنەرانی بەشێک لە پەیمانگا ناحکوومییەکان، لە دیوانی سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر کۆبوونەوەیەک ئەنجامدرا.

لە کۆبوونەوەکەدا پێداچوونەوە بە رێنماییەکانی مەشقی هاوینەی قوتابیان کرا و گفتوگۆی زانستییانە و تێروتەسەل لەمبارەیەوە ئەنجامدرا و بۆچوونە هاوبەشەکان یەکخران.

لەبەر گرنگی بابەتەکە، بڕیاردرا کۆبوونەوەکان بەردەوام بێت تاوەکو گەیشتن بە رەشنووسی کۆتایی هاوبەش لەنێوان زانکۆ پۆلیتەکنیکییەکانی کوردستان بەجۆرێک کە لەبەرژەوەندی قوتابیان و بەرەپێشبردنی زیاتری ئاستی زانستییاندا بێت.

سەرۆکی زانکۆ و یاریدەدەرانی هۆڵەکانی خوێندنيان لە هەردوو کەمپەسی یەک و دوو به‌سه‌ركرده‌وه‌

ئەمڕۆ یەکشەممە 9ی ئەیلولی 2025 پ.د.ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بە یاوەری و م.بهزاد حلمی بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆکی زانکۆ، بە بۆنەی دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندنی 2025 – 2026 سەردانی هۆڵەکانی خوێندنيان له‌ کەمپەسی یەکی زانکۆ کرد.

سەرۆکی زانکۆ لەو بەسەرکردنەوەیەدا سەردانی هەریەک لە كۆلێژى تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی، کۆلێژی تەکنەلۆجی، په‌يمانگه‌ى ته‌كنيكى كارگێڕی و په‌يمانگه‌ى ته‌كنيكى پزیشکی كرد و لەلایەن ڕاگر و ئەنجوومەنی کۆلێژ و پەیمانگاکان و مامۆستایانەوە پێشوازیی لێکرا.

سه‌رۆكى زانكۆ لەو بەسەرکردنەوەیەیدا سه‌ردانى هۆله‌كانى خوێندنى كرد و له‌ نزيكه‌وه‌ پیرۆزبایی ئاڕاستەی قوتابیان و مامۆستایان کرد بەبۆنەی دەستپێکی ساڵی نوێ خوێندن 2025-2026، هاوکات داوای لە قوتابیان کرد زیاتر خۆیان ماندوو بکەن بۆ ئەوەی زیاتر فێری ئەو زانستە بن کە لە بەشەکانی خۆیان دەیخوێنن، و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن

لە لایەکی دیکەوە هەر یەک لە پ.د. ئازاد حەسەن قادر یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی و پ.ی.د بۆتان مەجید ئاسنگەر یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا سەردانی هۆڵەکانی خوێندنیان کرد لە کەمپەسی دووی زانکۆ.

یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ لەلایەن راگرانی کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاری و کۆلێژی تەکنیکی کارگێری و ئەنجوومەنی هەردوو کۆلێژ و مامۆستایانەوە پێشوازییان لێکرا.

دواتر هۆڵەکانی خوێندنیان لە هەردوو کۆلێژەکە بەسەرکردەوە و هیوای ساڵێکی پڕ زانست و زانیارییان بۆ قوتابيان خواست.

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و دامەزراوەی Vision Education جەخت لە پێویستی هەماهەنگیی نێوانیان دەکەنەوە

شاندێکی زانکۆمان بە سەرۆکایەتی پ.د.ئیدریس محەمەدتاهیر هەرکی، سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر سەردانی دامەزراوەی Vision Education ی کرد و لەلایەن پ.د.دانا خدر مەولود بەڕێوەبەری جێبەجێکاری دامەزراوەکەوە پێشوازیی لێکرا.
لە سەرەتاى دیدارەکەدا، کە پ.ی.د.مراد امیر احمد ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی، پ.ی.د.محسن شریف صالح علی راگری کۆلێژی تەکنیکی کارگێری، پ.ی.د.عبدالله عمر یاسین بەڕێوەبەری پەیوەندییە نێودەڵەتییەکان و سرمند حمید نصرالدین بەڕێوەبەری کارگێری و خۆیەتی، ئینزار بەهجەت بەڕێوەبەری ئەندازە و پڕۆژەکان و حوسێن عوسمان نوێنەری قوتابیانی زانکۆمان و ستافی دامەزراوەکە ئامادەی بوون، پ.د.ئیدریس محەمەدتاهیر هەرکی، بەناوی خۆی و زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێرەوە پیرۆزبایی لە پ.د.دانا خدر مەولود کرد بەبۆنەی دەست بەکاربوونی وەک بەڕێوەبەری جێبەجێکاری دامەزراوەی Vision Education و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست.

لای خۆیەوە پ.د.دانا خدر مەولود بەڕێوەبەری جێبەجێکاری دامەزراوەی Vision Education وێڕای بەخێرهاتن و خۆشحاڵی دەربڕین بە سەردانی شاندی زانکۆ، هاوکات کورتەیەکی لەبارەی دامەزراوەکە و ئامانجەکانی خستەڕوو.
لای خۆیەوە، پ.د.ئیدریس محەمەدتاهیر هەرکی، سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر سوپاسی بەڕێوەبەری جێبەجێکار و ستافی دامەزراوەی Vision Education ی کرد بۆ پێشوازییکردنیان، کورتەیەکی لەسەر زانکۆ و کۆلێژ و پەیمانگاکانی و دیدگا و بەرنامەی زانکۆ بۆ بەرەپێشبردنی ئاستی زانستی و گونجاندنی پڕۆگرامانی خوێندن تیایدا لەگەڵ بازاڕی کار باسکرد.
هەر لە دیدارەکەدا جەخت لە پێویستی هەماهەنگی نێوان هەردوولا کرایەوە بە ئامانجی سوودوەرگرتن لە ئەزموونی یەکتر کە رەنگدانەوەی لەسەر بەرەوپێشچوونی زانکۆ و خزمەتکردنی کۆمەڵگە هەبێت.

بە ئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆ رێوڕەسمی کۆتایی خولی دروستکردن و ئامادەکردنی خواردن و شیرنەمەنی لە پەیمانگەی تەکنیکی کارگێڕی بەڕێوەچوو

لە ژێر چاودێڕی و ئامادەبوونی پ.د.ئیدریس محمد طاهر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر رێوڕەسمی کۆتایی خولی دروستکردن و ئامادەکردنی خواردن و شیرنەمەنی لە بەشی کارگێڕی دەزگاکانی گەشتیاری/ پەیمانگەی تەکنیکی کارگێڕی هەولێر / بەڕێوەچوو.

لە رێوڕەسمەکەدا کە یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ و ئەندامانی ئەنجوومەنی زانکۆ و د. زانا مەلا خالد بەرپرسی لقی دوو پارتی دیموکراتی کوردستان و شڤان مەحموود سکرتێری یەکێتی لاوان و قوتابیانی دیموکراتی کوردستان و دلێر محەمەد بەڕێوبەری گشتی گەشتوگوزاری هەولێر و ژماریەک لە بەرپرسانی دیکەی حزبی و ‌حکوومی و ئەندامانی ئەنجوومەنی پەیمانگەی تەکنیکی کارگێڕی و ستافی زانکۆ ئامادەی بوون، بەڕێز پ.ی.د سەرسام خلیل شوانی ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی کارگێری لە وتەیەکدا وێڕای بەخێرهێنانی میوانان، هاوکات باسی لە ناوەڕۆکی ئەو خولە کرد بۆ ژمارەیەک لە فەرمانبەرانی زانکۆ کرابوویەوە لە ماوی شەش هەفتەدا ئاشناکران بۆ چۆنییەتی خولی دروستکردن و ئامادەکردنی خواردن و شیرنەمەنی کە بەشێک لە بەشداربووان لە دوای تەواوکردنی خولەکە بوونەتە خاوەن کاری خۆیان.
ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی کارگێری باسی لە بایەخدانی سەرۆکی زانکۆ بە بەشی کارگێری دەزگاکانی گەشتاری کرد کە ئەمەش لە روانگەی سیاسەتی ‌حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە سەرچاوەی گرتووە کە بایەخی تایبەت دەدات بە بوژاندنەوەی زیاتری کەرتی کەشتوگوزار.

لە کۆتایی رێوڕەسمەکەدا بڕوانامەی بەشدارییکردن و ڕێزلێنان بەخشرا بە سەرپەرشتیاران و مامۆستایان و بەشداربووانی خولەکە.