Author Archives: admin

ئاگادارییەک لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بۆ دەرچووانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی/ زانستی

ئاگاداری قوتابیانی پۆلی دوازدەی ئامادەیی زانستی دەکەینەوە کە بەشی (پەلی دەستکرد و پاڵپشتییەکان) لە کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی سەربە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر وەک یەکەم بەش لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان لەم پسپۆرییە، راستەوخۆ قوتابیان وەردەگرێت لە ڕێگای ئەم لینکەی خوارەوە یان سکانی بارکۆد ، دەتوانن فۆڕمی خۆتۆمارکردن پربکەنەوە و گشت زانیارییەکانی تێدا بەردەستە، و دوای تەواوکردنیان لەم بەشە بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە پسپۆری پەلی دەستکرد و پاڵپشتییەکانیان پێیان دەبەخشرێت بۆ زانیاری زیاتر كورسی خوێندنی تەرخان كراو تەنها دوازدە كورسیە.

 

کلیک لەم بەستەرە بکە

سەرۆکی زانکۆ سەردانی کۆلێژی تەکنیکی سۆرانی کرد

ڕۆژی چوارشەممە 1ـی ئۆکتۆبەری 2025، پ.د.ئیدریس محەمەدتاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و پ.ی.د.رەنج سیروان عەبدوڵڵا بەڕێوەبەری گشتی سەنتەری توێژینەوەی زانستی سەردانی کۆلێژی تەکنیکی سۆرانیان کرد و لەلایەن پ.ی.د.سیروان لەتیف حاجی راگری کۆلێژ و یاریدەدەری راگر و ئەنجوومەنی کۆلێژەوە پێشوازییان لێکرا.

لە سەرەتادا سەرۆکی زانکۆ، چەند پڕۆژەیەکی نوێی نێو کەمپی کۆلێژی بەسەرکردەوە کە لە ماوەی ڕابردوو بەشێکیان کارەکانیان بە کۆتا هاتوون و خراونەتە خزمەتی قوتابییان، بەشێکیشیان لە جێبەجێکردندان، هەروەها سەرۆکی زانکۆ سەردانی هۆڵەکانی خوێندنیشی کرد و پیرۆزبایی ساڵی نوی خویندنی لە قوتابیان کرد، قوتابییانی هاندا بۆ پەبەندبوون بە دەوامکردن و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن.

دواتر سەرۆکی زانکۆمان وێڕایی پیرۆزبایی ساڵی نوێی خوێندن لە مامۆستایان و فەرمانبەران و قوتابییان، دەستخۆشی لە ستافی کۆلێژ کرد کە بە هێز و خۆڕاگری و بەوپەڕی هەستکردن بە بەرپرسیارێتییەوە ئەرکەکانیان بە باشترین شێوە جێ بەجێ کردووە.

بە ئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆ سیمیناری نەخشە ڕێگای بەنێودەوڵەتیکردنی زانکۆ بەڕێوەچوو

بەئامادەبوونی پ.د.ئیدریس محەمەدتاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجوومەنی زانکۆ و ژمارەی لە بەڕێوەبەرەکانی زانکۆ، سیمیناری نەخشە رێگای بەنێودەوڵەتیکردنی زانکۆ لە رێگەی هەردوو بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و بەڕێوەبەرایەتی سەنتەری پەرەپێدانی کار بەڕێوەچوو.

لە سیمینارەکەدا هەریەک لە پ.ی.د.عەبدوڵڵا عومەر یاسین بەڕێوەبەری پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و پ.ی.د.هەتاو کەریم بەڕێوەبەری سەنتەری پەرەپێدانی کار لە دوو بابەتی جیادا باسیان لە نەخشە رێگای بەڕێوەبەرایەتییەکانیان کرد بۆ بەنێودەوڵەتیکردنی زانکۆ کرد کە لە چوارچێوەی پڕۆژەی RISE کە لەلایەن یەکێتی ئەورووپاوە پشتیوانی دارایی دەکرێت کە چۆن کار دەکەن بۆ زیاتر ناساندنی زانکۆمان لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی.

لە دوای پێشکەشکردنی بابەتەکانیان، پ.د.ئیدریس محەمەدتاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر دەستخۆشی لە پ.ی.د.عەبدوڵڵا عومەر یاسین بەڕێوەبەری پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و پ.ی.د.هەتاو کەریم بەڕێوەبەری سەنتەری پەرەپێدانی کار کرد بۆ پێشکەشکردنی بابەتەکانیان و کارکردنیان بۆ داڕشتنی ئەو نەخشە رێگایە و پشتیوانی خۆی بۆ جێبەجێکردنی دووپات

کردەوە.

کۆلێژی تەکنیکی سۆران خـولێکی بـەهێزکردن و پەرەپێدانی ئاخاوتنی زمانی ئینگلیزی کردەوە

لە ژێر چاودێری و پاڵپشتی سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، کۆلێژی تەکنیکی سۆڕان بەهەماهەنگی لەگەڵ دامەزراوەی (university _ institute)ـی ئەمریکی، خولێکی بە ناونیشانی ( Improve Communication Skills ) بۆ مامۆستایان و فەرمانبەرانی کۆلێژەکە کردەوە.

شایەنی باسە خولەکە لەلایەن مامۆستایانی ئەمریکی بەڕێوەدەچێت،کە پێکهاتوون لە بەڕێزان:
1- Mrs.Holly Drawdy
2- Dr.Sally Bryant
3- Mrs. Kimberly packard
4- Sasha
5- Enrique
هەروەها تەوەری سەرەکی وانەکان (ئەکادیمی و کولتووری و کۆمەلایەتی) لەخۆدەگرێت.

خولەکە لە رێکەوتی (24ـی ئەیلوولی 2025) دەستی پێکرد و تاوەکو (2ـی ئۆکتۆبەری 2025) بەردەوام دەبێت.