ڕۆژی شەممە 27 ئەیلوولی 2025، بەبەشداری ژمارەیەک لە قوتابیانی قەزای مێرگەسۆر و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر بە هەماهەنگی لەگەڵ ناوەندی راوێژکاری لە تۆماری گشتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر وۆرکشۆپێکی لەژێر ناونیشانی (یەکەم هەنگاو بۆ ژیانی زانکۆ ( Your First Step to University Life ئەنجامدا.


















سەرەتای وۆرکشۆپەکە بەڕێز ( پ.ی د. طالب محەمەد شەریف عومەر ) راگری پەیمانگە وتارێکی پێشکەش کرد و تیایدا بەخێرهاتنی میوانانی کرد و گوتی: ئامانجی ئەم وۆرکشۆپە، پێدانی هاوکاری و بەرچاوڕوونییە بە قوتابییانی دەرچووی پۆلی 12، تا بزانن چۆناو چۆن هەنگاو بنێن بەرەو زانکۆ و چۆن لەگەڵ ئەو قۆناغە گرنگەی ژیانیان هەڵسوکەوت بکەن و خۆیانی بۆ ئامادە بکەن.”
پاشان ڕاگری پەیمانگە پرێزنتەیشنێکی پێشکەشکرد، بەشێک لە قۆناغەکانی ژیانی قوتابی لە قوتابخانە تا دەگاتە پۆلی 12ی ئامادەیی لەوێشەوە بۆ زانکۆ خستەڕوو، باسی لە ئاڵنگاری و کۆسپەکانی بەردەم قوتابی کرد کە بە هەوڵ و ماندوونێکی زۆر گەیشتوونەتە ئێرە، لێرەوەش دەبێت خۆیان بۆ قۆناغێکی گرنگ ئامادە بکەن کە ژیانی زانکۆیە.
لەکۆتایی پرێزنتەیشنەکەیدا ڕاگری پەیمانگە سوپاسی تیمی راوێژکار و تەکنیکی زانکۆلاینی پەیمانگەی کرد، کە ساڵانە بە شێوەیەکی خۆبەخشانە هاوکاری قوتابیانی پۆلی 12 دەکەن، بەتایبەتی بە پێدانی راوێژ بۆ دیاریکردنی پسپۆری و پرکرنەوەی فۆرم بە شێوەیەکی دروست.
لە بەشێکی تری وۆرکشۆپەکەدا بەڕێز ( د.دلێر احمد عبداللە ) بەرپرسی تۆماری گشتی لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر سمینارێکی بۆ قوتابیانی پۆلی 12 پێشکەشکرد ، کە تیایدا قوتابیان ئاشناکران بە چۆنیەتی پڕکردنەوەی فۆڕمی زانکۆڵاین و بەرچاو ڕوونیەکی تەواویان پێدرا و ئاشنا کران بە بەشەکانی کۆلێژ و پەیمانگاکانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و زانکۆکانی تری کوردستان و هەڵسەنگاندن و چۆنیەتی وەرگرتنیان بە کۆنمرەکانی ساڵی ڕابردوو لە تەواوی زانکۆ و کۆلێژ و پەیمانگاکانی کوردستان.
لە سیمناری دووەمدا بەڕێز ( م.ی کارێز عبدولوهاب حمد ) بەپرسی هۆبەی IT لە پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر بە وردی باسی لە سیستەمی زانکۆلاین، رێنماییەکان و هەنگاوەکان بە گشتی کرد بەشێوەیەکی ورد و زانستییانە و بەپێی ئەزموونی چەند ساڵەی لەبوارەکە قوتابییانی بەنوێترین گۆرانکارییەکان کرد و بەرچاو ڕوونی تەواوی دایە قوتابییان بۆ ئەوەی بتوانن بە بەباشترین شێوە فۆرمەکانیان پڕ بکەنەوە.
لە دوای وۆرکشۆپەکە لێژنەی زانکۆڵاینی پەیمانگە پڕۆسەی پڕکردنەوەی فۆڕمی زانکۆڵاینیان دەستپێکرد بۆ قوتابیان، ڕاگری پەیمانگە لەگەڵ د. دلێر احمد و شاندی یاوەری لێژنەکەیان بەسەر کردەوە و لە نزیکەوە چاویان بە قویابیان و کەس و کاریان کەوت گفتوگۆیان لەبارەی کۆنمرە و بەشی دڵخوازی قوتابیان کرد.
ڕاگەیاندنی پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر




































