بە سەرپەرشتی پ.د.ئیدریس محەمەدتاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر کۆبوونەوەی لێژنەی باڵای پێداچوونەوە بە رێنماییەکانی سیستەمی پۆلیتەکنیک لەسەر ئاستی زانکۆ پۆلیتەکنیکییەکانی کوردستان بەڕێوەچوو.
لە کۆبوونەوەکەدا کە یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری قوتابیان و بەڕێوەبەری تۆماری گشتی لە هەریەک لە زانکۆکانی پۆلیتەکنیکی هەولێر، پۆلیتەکنیکی سلێمانی، پۆلیتەکنیکی دهۆک، پۆلیتەکنیکی گەرمیان و زانکۆی ئاکرێ بۆ زانستە کردارییەکان ئامادەی بوون، سەرۆکی زانکۆ بەخێرهاتنی ئامادەبووانی کرد و ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی بۆ خستنەڕوو.
پاشان تاوتوێی بەرنامەی کاری کۆبوونەوەکە کرا کە بریتی بوو لە پێداچوونەوە بە ڕێنماییەکانی سیستەمی پۆلیتەکنیک لەو زانکۆیانەدا بۆ ساڵی نوێی خوێندن کرا و لەمبارەیەوە بڕیاری پێویست درا.








