بەڕێوەبەری تەندروستی و سەلامەتی و ژمارەیەک فەرمانبەر و قوتابی زانکۆمان بەشداریی لە خولی وەڵامدەرەوەی کۆمەڵگا دەکەن

لە ژێر چاودێری بەڕێز پ.د. ئیدریس محەمەدتاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، بەڕێوبەری تەندروستی و سەلامەتی و ژمارەیەک لە فەرمانبەران و قوتابیانی زانکۆمان بەشدارییان لە خولێكدا کرد کە لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکان لە وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و هێزەکانی زەمینی نیشتمانی ئیتاڵیا لە هەرێمی کوردستان ئەنجامدرا.

خولەکە لە چوارچێوەی بەرزکردنەوەی هۆشیاری و بەرەوپێشبردنی سیستەمی وەڵامدانەوەی قەیران و کارەسات لە هەرێمی کوردستان و بەرزکردنەوەی توانای وەڵامدانەوە و بەهاناوەچوون لە کاتی ڕووداوە نەخوازراوەکان، هەروەها بەشداربووان ئاشنابوون بە چۆنیەتی خۆپاراستن لە لافاو و بوومەلەرزە، ئاگرکوژێنەوە، ئەنجامدانی بەهاناوەچوونی خێرا، ڕزگارکردن و وەڵامدانەوە، چۆنیەتی ئەنجامدانی فریاگوزاری سەرەتایی، چەندین بابەتی دیکە.

لە کۆتایی جولەکە بڕوانامەی بەشداربوون بەخشرا بە بەشداربووانی خولەکە.

ئەندامێکی ئەنجوومەنی زانکۆ توێژینەوەیەکی لە گۆڤارێکی ئاست بەرز بڵاوکردەوە

د.طالب محمدشریف عمر راگری پەیمانگای تەکنیکی مێرگەسۆر توێژینەوەیەکی بە ناونیشانی Education in the Kurdistan Region of Iraq: Focusing on the national exit exam status
لە گۆڤاری نێودەوڵەتی Social Sciences & Humanities Open بڵاوکردەوە کە یەکێکە لە گۆڤارە ئاست بەرزە جیهانیەکان و سەر بە پەبلیشەری بەناوبانگی (ELSEVIER)ـە و لە لیستی Q1 ئیندێکس کراوە و سایت سکۆری 4.3 ـە.

بۆ بینینی توێژینەوەکە کلیک لەسەر ئەم لینکەی خوارەوە بکەن.

https://doi.org/10.1016/j.ssaho.2025.101902