ئاگادارییەک لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێرەوە
زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر پێشکەشکردن بۆ دامەزراندنی سێ یەکەمەکان و بڕوانامە باڵاکانی دانیشتوی دەرەوەی هەرێم لەسەر میلاکی حکوومەتی فیدراڵی ڕادەگەیەنێت
زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر رایدەگەیەنێت، کە لەسەر بڕیاری وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینوەی زانستی، سێ یەکەمەکان و بڕوانامە باڵاکانی دانیشتووی دەرەوەی هەرێم لە رۆژی سێشەممەوە 5/8/2025 دەتوانن سەردانی تۆاماری کۆلیژ و پەیمانگەکانیان بکەن بەمەبەستی پڕکردنەوەی فۆڕمی دامەزراندن لەسەر میلاکی حکوومەتی فیدڕاڵ.
مەرجەکان
• دەرچووانی ساڵی ٢٠٠٣ تاکو ئەمڕۆ دەگرێتەوە بە مەرجێک دانەمەزرابێت.
• دەرچووانی دەرەوەی عێراق لە زانکۆى پارێزگاکانی خۆیان بەپێی کارتی زانیاری داوکاری پێشکەش دەکەن.
• پێشکەشکار فۆرمی داوکاری دامەزراندن و فۆرمی وەرگرتنی کۆد بەدەستی پڕ دەکاتەوەو ئیمزاى لەسەر دەکات.
• تۆماری کۆلێژو پەیمانگەکان فۆرمی ئۆنلاین بۆ دەرچووان پڕ دەکەنەوە.
• پێویستە دەرچوو ئەم بەڵگەنامانە لەگەڵ خۆی ببات لە کاتی پێشکەشکردن:
1. کارتی نیشتیمانی دەرچوو لەگەڵ کارتی نیشتمانی دایک و باوکی دەرچوو.
2. کارتی زانیاری یان بەڵگەنامەی نیشتەجێ بونی مۆرکراو لە یەکێک لە پارێزگاکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان.
3. ژمارەی مۆبایلێکی کارا (جگە لە کۆرەک چونکە لە دەرەوەی هەرێم کار ناکات)
4. ئیمێلی کارای قوتابی
• هەر دەرچوویەک سەردانی تۆمارى کۆلێژ نەکات و فۆرمی دەستی پڕنەکاتەوە بێ بەش دەبێت لە وەرگرتنی کۆدو دامەزراندن.
• لە ئێستادا تەنها کۆد دروست دەکرێت و لە داهاتودا دامەزراندنەکە لەسەر میلاکی حکوومەتی فیدراڵی دەبێت بەپێی شوێنی نیشتەجێبوون.
• ئەم پرۆسەیە تەنها دانەمەزراوەکان دەگرێتەوە.
• ئەم پرۆسەیە تاکو کۆتایی دەوامی رۆژی (2025/9/15) بەردەوام دەبێت.
• ماوەی سکاڵا لە (2025/9/16) دەست پددەکات تاکو (2025/9/30).

