Daily Archives: نیسان 28, 2019

سەرۆکی زانکۆ پێشوازی لە سەرۆکی زانکۆی هەکاری و شاندی یاوەری کرد

ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی 28/4/2019 سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر پ.ی.د کاوە عبدالکریم شێروانی پێشوازی لە سەرۆکی زانکۆی هەکاری پ.د عمر پاکیش و شاندی یاوەری کرد.

لە دیدارەکەدا کە یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی، بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتی پەیوەندییە ئەکادیمییەکانی سەرۆکایەتی زانکۆ ئامادەی بوون، سەرۆکی زانکۆ کورتە باسێکی دەربارەی زانکۆ بۆ شاندی میوان کرد و ئەوانیش خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی بە سەردانی کردنەکە و لە نزیکەوە ئاشنابوون بە زانکۆکەمان.


هەر لە دیدارەکەدا هەردوولا باسیان لە دروست کردنی پەیوەندی نێوان هەردوو زانکۆ کرد و بڕیار درا لە داهاتوودا ڕێککەوتننامەی لێکتێگەیشتن واژۆ بکەن.

دواتر هەردوو سەرۆکی زانکۆ پلاکێتی تایبەت بە زانکۆکانیان گۆڕیەوە و کۆتایی بە دیدارەکە هات.

شیاوی باسە شاندی زانکۆی ناوبراو بەمەبەستی بەشداری کردن لە پێشانگای زانکۆکانی وڵاتی تورکیا لە هەولێرن.

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر کۆتایی بە خولی تۆپی پێی بچووککراوەی سەر ئاستی زانکۆ هات

لە درێژەی کار و چالاکیەکانی بەڕێوبەرایەتی چالاکییەکانی سەرۆکایەتی زانکۆێ پۆلیتەکنیکی هەولێر ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی 28/4/2019 لە یاریگای پەیمانگەی تەکنیکی کارگێڕی هەولێر کۆتایی بە خولی تۆپی پێی بچووککراوەی قوتابیان هات.

بە ئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر پ.ی.د. کاوە عبدالکریم شێروانی، سەرۆکی پێشووی زانکۆ د. کوثر گەڵاڵی و ڕاگرانی پەیمانگە تەکنیکی پزیشکی و کارگێڕی هەولێر، کۆتایی بە خولی تۆپی پێی بچووککراوە هات کە لەسەر ئاستی زانکۆ بۆ هەڵبژاردەی قوتابیانی کۆلێژ و پەیمانگەکان کرابووەوە.

لە یاری کۆتاییدا هەردوو تیپی قوتابیانی پەیمانگەی تەکنیکی کۆیە و پەیمانگەی تەکنیکی کارگێری هەولێر ئەنجام درا، لە کاتی ئاسایی یاریەکەدا هەردوو تیپ یەکسان بوون، بۆیە یاری کەوتە لێدانی یەکلا کەرەوە، لە ئەنجامدا تیپی پەیمانگەی تەکنیکی کارگێری هەولێر سەرکەوتنی بەدەست هێنا و بووە پاڵەوانی خولەکە.

لە کۆتاییدا لە لایەن سەرۆکی زانکۆ و ڕاگرانی ئامادەبوو خەڵات بەسەر یاریزان و باشترینەکانی خول و ناوبژیوانی یاریەکە و ڕێکخەرانی خول دابەش کرا.

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر دووەمین ڤیستیڤاڵی ساڵانەی سیستەمی زانیارییەکانی کارگێری ئەنجامدا

ئامادەبوونی پ.ی.د. کاوە عبدالکریم شێروانی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، سەرۆکی پێشووی زانکۆ، بەرپرسی لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستان و ژمارەیەک لە ئەندامانی پەرلەمان و بەرپرسانی حزبی و حکومی دووەمین ڤیستیڤاڵی ساڵانەی سیستەمی زانیاریەکانی کارگێڕی لە پەیمانگەی تەکنیکی کارگێڕی هەولێر بەڕێوە چوو.

ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی 28/4/2019 بەشی سیستەمی زانیاریە کارگێڕیەکان لە پەیمانگەی تەکنیکی کارگێڕی هەولێر ڤیستیڤاڵی (گەڕان، زانیاری، دۆکیومێنت) ڕێکخرا، لە دەستپێکی ڤیستیڤاڵەکە سەرۆکی زانکۆ وتەیەکی پێشکەش کرد و تیایدا بەخێرهاتنی میوانەکانی کرد دەستخۆشی لە ستافی بەشەکە و پەیمانگە کرد بۆ رێکخستنی، پاشان کار و چالاکیەکانی بەشەکە و قوتابیان نمایش کرا و ئامادەبووان هیوای سەرکەوتنیان بۆ خواستن.

دواتر خەڵاتی ڕێزلێنان لە لایەن ڕێکخراوی (ئای ئێس کەی) بەخشرایە هەریەک لە بەڕێزان سەرۆکی زانکۆ پ.ی.د. کاوە شێروانی، ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی کارگێڕی هەولێر د. هەمزە دزەیی، م. هاوکار یاسین سەرۆکی بەشی سیستەمی زانیاریەکانی کارگێڕی.