Daily Archives: نیسان 11, 2019

زانکۆی پولیتەکنیکی هەولێر ناوی لە داتا بەیسی سکۆپاس تۆمارکرا

بە پاڵپشتی و سەپەرشتی راستەوخۆی سەرۆکی زانکۆ و دوای هەوڵ و ماندووبوونێکی زۆری لێژنەی چالاکییەزانستییەکانی زانکۆی پولیتەکنیکی هەولێر، لەگەڵ دەزگای سکۆپاس، بە شێوەیەکی فەرمی ناو و ئەدرەسی زانکۆمان لە داتابەیسی بەناوبانگی سکۆپاس تۆمار کرا بەم شێوەیەی خوارەوە:

Erbil Polytechnic  University

Kirkuk Road, Hadi Chawshli Street, Erbil

Erbil, Iraq

Affiliation ID: 60116094

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر کۆتایی بە خولێکی تێنسی سەر مێز دەهێنێت

رۆژی چوار شەممە رێکەوتی 10/4/2019 بە ئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر پ.ی.د. کاوە عبدالکریم شێروانی،یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ پ.ی.د جودت جعفر خطاب ، راگری کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی هەولێر پ.ی. مامۆستا اومێد ارشد و ئەمینداری ئەنجومەن د. عفان عثمان و  ژمارەیەک لە بەرێوبەرانی سەرۆکایەتی زانکۆ، بەریوەبەرایەتی چالاکییەکان هەڵسا بە ئەنجامدانی خولی تێنسی سەرمیز بۆ یەکەمەکانی سەر ئاستی خولەکانی ئەنجومەن و مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆ پێشتر ئەنجامدرابوون، بەشداربووانی ئەم خولە لە پێنج بەژدار بوو پێکهاتبوو لە یاری کۆتاییدا هەردوو یاریزان محمد احمد و نیبل حمید کەوتنە بەرامبەر یەکدی و لە ئەنجامدا محمد احمد تۆفیق پلەی یەکەمی بە دەست هێنا و لە لایەن سەرۆکی زانکۆ و یاریدەدەری سەرۆکی خەڵات کران.

لە ماوەی رابردوودا چەند خولێکی تێنسی سەرمێز بۆ ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆ، بەرێوبەر، بەرپرسی هۆبە و فەرمانبەرانی سەرۆکایەتی کرابووەوە.