Daily Archives: نیسان 14, 2019

سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر پرۆژەی خانووی شوشەیی لە سەنتەری توێژینەوەی زانستی کردەوە

رۆژی یەکشەممە رێکەوتی 14/4/2019 سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر پ.ی.د. کاوە عبدالکریم شێروانی سەردانی پەیمانگەی تەکنەلۆجی هەولێری کرد و لە لایەن راگری پەیمانگە د. بۆتان مجید احمد و بەرێوبەری سەنتەر توێژینەوەی زانستی د. هێمن کاکەخان، پێشوازی لێکرا دواتر بە ئامادەبوونی  یاریدەدەری راگر مامۆستا هەڤاڵ احمد عبدالرحمن و چەند سەرۆک بەشێک، پرۆژەی خانووی شوشەیی تایبەت بە سەنتەری توێژینەوەی زانستی کردەوە.

هەر لە سەردانەکەیدا سەرۆکی زانکۆ، بەشی رێگاوبانی پەیمانگەی تەکنەلۆجی هەولێری بەسەر کردەوە کە کاروچالاکی پرۆژەی قوتابیانی بەشەکەی تێدا نمایش کرابوو، وێڕای دەست خۆشی لە سەرۆک بەش و مامۆستایان و قوتابیان سەرۆکی زانکۆ پاڵپشتی خۆی بۆیان دووپات کردەوە بۆ زیاتر بەرەو پێشچوونی ئاستی زانستی و پیشەیی قوتابیان.

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر .. کۆتایی بە خولێکی زمانی ئینگلیزی ئەکادیمی هات

رۆژی یەکشەممە رێکەوتی 14/4/2019 بە ئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر پ.ی.د. کاوە عبدالکریم شێروانی سەنتەرى زمانی زانكۆ کۆتایی بە خولێکی زمانی ئینگلیزی ئەکادیمی هێنا کە بۆ بەشێک لە ستافی زانکۆکەمان کرابووەوە.

دوای کۆتایی هاتنی خولێکی زمانی ئینگلیزی، سەنتەری زمانی زانکۆی پولیتەکنیکی هەولێر رێورەسمێکی ساز کرد لە وتەیەکدا بەرێوبەری سەنتەر د. سامان دزەیی سوپاسی ئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆی کرد و کورتە باسێکی خولەکەی کرد .

دواتر سەرۆکی زانکۆ وتەیەکی پێشکەش کرد و تیایدا باسی لە گرنگی زمانی ئینگلیزی کرد لەسەرجەم کایەکانی ژیان، بەتایبەتی ناوەندەکانی خوێندن و زانکۆکان کە ئەوەش دەبێتە لایەنێکی بەهێزی ئاشنابوون بە پێشکەوتنەکانی دونیا، هەروەها دەستخۆشی لە مامۆستایان و ستافی سەنتەری ناوبراو کرد بەهۆی کردنەوە و سەرکەوتنی خولەکە و هیوای بەردەوامی بۆ خواستن.

لە ماوەی دوو مانگی رابردوودا سەنتەری زمان خولێکی زمانی ئینگلیزی ئەکادیمی بۆ ژمارەیەکى بەرچاو لە مامۆستا و فەرمانبەرانى گشت زانكۆ کردبووەوە و دواى تەواوکردنى کۆرسەکە بروانامە بەخشرایە بەشداربووان.