Daily Archives: نیسان 8, 2019

لوبنان .. شاندی مامۆستایانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەشداری لە خولێکی تایبەت بە سیستەمی ئی سی تی ئێس دەکەن

رۆژی دووشەممە رێکەوتی 8/4/2019 لە وڵاتی لوبنان شاندێکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر کە پێکهاتبوون لە 22 مامۆستای زانکۆ بەشداریان کرد لە خولی ڕاهێنانی تایبەت بە سیستەمی خوێندنی باوەڕ پێکراو لە ووڵاتانی ئەوروپی و جێ بەجێ کردنی لە ناوخۆ.
خوولەکە لە ووڵاتی لوبنان بەڕێودەچێ بۆ ماوەی شەش ڕۆژ بە مەبەستی سوود وەرگرتن لە سیستەمی خوێندن لە یەکێتی ئەوروپی

ECTS

وە جێبەجێ کردنی لە زانکۆکەمان.

زانکۆى پۆلیتەکنیکى هەولێر، ڤیستیڤالی گەشەپێدانى پێدانى کەرتى کشتوکالى و زانستە پراکتیپەکان بەرێوەچوو

رۆژى دووشەممە ٨/٤/٢٠١٩ زانکۆى پۆلیتەکنیکى هەولێر لەژێر چاودێری و ئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆ پ.ی.د.کاوە شێروانى یەکەمین ڤیستیڤاڵی لە ژێرناونیشانى (گەشەپێدانى پێدانى کەرتى کشتوکاڵى و زانستە پراکتییەکان) لە کەمپی پەیمانگاى تەکنیکى خەبات ئەنجامدا بە شداری ژمارەیە لە کۆمپانیاى کشتوکاڵى و خواردەمەنى.

لە ڤیستیڤاڵەکەدا کە چەند بەرپرسێکی حزبی و حکومی ئامادەبوون، چەندین چالاکی جۆراوجۆرى زانستى و کشتوکاڵى و یاسایی و هونەرى و تەرفیهی و گۆرانى و هەڵپەرکێ ئەنجامدرا،

مەبەست لەم ڤیسیڤالە ئاشناکردنى کۆمپانیاکان بە بەشداربووان و قوتابیان و رەخساندنى هەلى کارە بۆ دەرچووانی زانکۆمان.