Daily Archives: نیسان 15, 2019

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر دووەمین ڤیستیڤاڵی زانستی و کەلتوری ساڵانەی لە پەیمانگای تەکنیکی سۆران ئەنجامدا

ڕۆژی دووشەمە ڕێکەوتی 15\4\2019 لەژێر چاودێری سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر پ.ی.د.کاوە شێروانی ، پەیمانگەی تەکنیکی سۆران دووەمین ڤیستیڤاڵی ساڵانەی خۆی لەژێر ناونیشانی (کۆمەڵگای پێشکەوتوو بناغەیەکی کلتوری و زانستی بەهێزی هەیە)سازکرد.

لە سەرەتای ڤیستیڤاڵەکەدا کە بەرپرسی لقی ١٠ـی پارتی دیموکراتی کوردستان و قایمقامی قەزای سۆران و ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆ ئامادەبوون، راگری پەیمانگەی تەکنیکی سۆران مامۆستا پاکستان محمدامین  وتەیەکی پێشکەش کرد کە تیایدا بەخێرهاتنی میوانان و ئامادەبووانی کرد و کورتەباسێکی دەربارەی ڤیستیڤاڵەکە و بیرۆکەی ئەنجامدانی کرد.

دواتر سەرۆکی زانکۆ بەرێز پ.ی.د.کاوەشێروانی وتەیەکی پێشکەش کرد و باسی گرنگی ئەم جۆرە ڤیستیڤاڵانەی کرد هەروەها پاڵپشتی خۆی بۆئەم جۆرە چالاکییانە دووپات کردەوە و دەستخۆشی لە راگر و ستافی پەیمانگەی ناوبراو کرد.

دواتر بەچەند لاوک و حەیرانێک کەشەکە زیاتر رازایەوە ، پاشان میوانان و ئامادەبووان سەردانی گشت پرۆژە زانستی و کلتوریەکانی بەشەکانیان کرد ، راو سرنج وتێبێنی خۆیان خستە روو لەسەر پرۆژەکانیان و هیوای سەرکەوتنیان بۆ خواستن