Monthly Archives: ئایار 2019

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر خەڵاتی رێزلێنان دەبەخشێتە ئەو مامۆستایانەی کە پلەی زانستییان بەرز بووەتەوە

رۆژی پێنج شەممە رێکەوتی 30/5/2019 لە هۆڵی کۆنفرانسەکانی سەرۆکایەتی زانکۆ خەڵاتی رێزلێنان بەخشرایە مامۆستایانەی کە توێژینەوەی زانستیان ئەنجام داوە و نازناوی زانستییان گۆڕاوە بۆ پرۆفیسۆری یاریدەدەر و مامۆستا، هەروەها ئەو مامۆستایانەی کە بڕوانامەی دکتۆرایان بەدەست هێناوە.

لەسەرەتای مەراسیمەکە کە ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆ ئامادەبوون سەرۆکی زانکۆ وتەیەکدا دەستخۆشی لە مامۆستایان کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن و پاڵپشتی تەواوی خۆی بۆ بەرەوپێشچوونی ئاستی زانستی مامۆستایان دووپات کردەوە.

دواتر دەست کرا بە دابەشکردنی خەڵاتەکان لە لایەن سەرۆکی زانکۆ و ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆ.

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر وۆرکشۆپێک بۆ بەرپرس و ڕێکخەرانی دڵنیایی جۆری کۆلێژ و پەیمانگەکان ئەنجام دەدات

رۆژی پێنج شەممە رێکەوتی 23 ی ئایاری 2019 لە هۆڵی سەنتەری توێژینەوەی زانستی زانکۆ وۆرکشۆپێک بۆ سەرجەم بەرپرس و رێکخەرانی دڵنیایی جۆری گشت کۆلێژ و پەیمانگە تەکنیکیەکان بەڕێوەچوو.

وۆرکشۆپەکە لە ژێر ناونیشانی “ئەکادیمیک ستاف – رانکینگ – گوگڵ سکۆڵەر و رێسێچ گەیت” لەلایەن بەرێوبەری سەنتەری توێژینەوەی زانستی د. هێمن، مامۆستا هەردەوان مامۆستا لە زانکۆی سەڵاحەددین، بەرێوبەری دڵنیایی جۆری سەرۆکایەتی زانکۆ مامۆستا نیان باسل و بەرپرسی هۆبەی زانستی سەرۆکایەتی زانکۆ مامۆستا کمال محمد پێشکەش کرا.

پێشکەشکاران بەوردی باسیان لە چۆنیەتی ئەنجامدانی کارەکانی دڵنیایی جۆری و بە ئۆنلاین کردنی هەموو داتاکانی مامۆستایان کرد و دواتر سەرنج و تێبینی ئامادەبووانیش وەرگیرا بۆ زیاتر بەرەو پێشبردن و دەوڵەمەند کردنی کارەکان.

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر .. تاقیکردنەوەی ئاستی زمانی ئینگلیزی دەستپێدەکات

ئەمڕۆ دووشەممە ڕێکەوتی 20/5/2019 پرۆسەی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی ئاستی زمانی ئینگلیزی لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر دەستی پێ کرد و بڕیارە تا31 ـی ئایار بەردەوام دەبێت.

ئەم تاقیکردنەوەیە لەسەر ئاستی خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان لە هەموو زانکۆکان ئەنجام دەدرێت کە ئامادە کراوە لە لایەن ڕێکخراوی
Education First
کە لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژژینەوەی زانستییەوە ڕاسپێردراون

مەبەست لە ئەنجامدانی ئەم تاقیکردنەوەیە تەنها دیاریکردنی ئاستی زمانی ئینگلیزییە بۆ مامۆستایان و فەرمانبەران و قوتابیان لەسەر ئاستی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان. بۆ ئەم مەبەستە لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر سێ بنکە کراونەتەوە ئەوانیش: بنکەی سەنتەری زمان، بنکەی کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاری هەولێر، بنکەی پەیمانگەی تەکنیکی کارگێڕی هەولێر.

بۆ ئاگاداربوون لە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکە سەرۆکی زانکۆ پ.ی.د. کاوە عبدالکریم شێروانی هاوڕێ لەگەڵ نوێنەری وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی مامۆستا فۇاد علی ٳسماعیل سەردانی بنکەکانیان کرد و دەست خۆشیان لە ڕێکخەران و سەرپەرشتیارانی تاقی کردنەوەکە کرد.

فۆتۆ: گۆران نەجاڕ

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەشداری لە وۆرکشۆپی بۆلۆنا پرۆسێس دەکات

شاندێکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەشدارییان لە وۆرکشۆپێکی سێ ڕۆژە کرد کە تایبەت بوو بە بۆلۆنا پرۆسێس و جێبەجێکردنی کردنی سیستەمی ئی سیتی ئێس لە شاری سلێمانی، کە لە لایەن یونسکۆ لە ڕۆژانی ۱۳تا۱٥ـی ئایاری ۲۰۱۹ رێکخرا بوو

شاندەکە پێکهاتبوون لە ئەمینداری ئەنجومەنی زانکۆ د. عفان عثمان، مامۆستا کۆڤان عمر بەڕێوبەری پەرەپێدانی پرۆگرامەکانی خوێندن لە سەرۆکایەتی زانکۆ و م. یاسین مامۆستا لە پەیمانگەی تەکنەلۆجی هەولێر، بەشدارییان لە وۆرکشۆپی تایبەت بە بۆلۆنا پرۆسێس کرد، کە لەلایەن ڕێکخراوی یونسکۆ لە هۆتێلی ڕامادا، بە سەرپەرشتی شارەزایەکی پێشکەوتوو لە بواری بۆلۆنا پرۆسێس پرۆفیسۆر ئان کاترین جێگری سەرۆکی بەدواداچوونی گروپی بۆلۆنا لە زانکۆی پیزا لە ئیتالیا بە بەشداری حەوت لە زانکۆ پۆلیتەکنیکیەکانی کوردستان و عێراق.


لە وۆرکشۆپەکەدا نوێترین هەنگاوەکانی جێبەجێ کردنی بۆلۆنا پرۆسێس و سیستەمی ئی سی تی ئێس باسکرا لە ولاتانی ئەوروپا و ئەمریکا، وە باس لە هەنگاوەکانی جێ بەجێ کردنی پرۆسەکە کرا و لە ئێستادا زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر یەکێکە لەو زانکۆیانەی هەرێمی کوردستان کە کار لەسەر جێبەجێ کردنی سیستەمەکە دەکات و گۆڕینی ڕیفۆرمی خوێندن دەستی پێکردووە و لە گشت کۆلێژ و پەیمانگاکانی سەر بە زانکۆکە.