Daily Archives: ئایار 16, 2019

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەشداری لە وۆرکشۆپی بۆلۆنا پرۆسێس دەکات

شاندێکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەشدارییان لە وۆرکشۆپێکی سێ ڕۆژە کرد کە تایبەت بوو بە بۆلۆنا پرۆسێس و جێبەجێکردنی کردنی سیستەمی ئی سیتی ئێس لە شاری سلێمانی، کە لە لایەن یونسکۆ لە ڕۆژانی ۱۳تا۱٥ـی ئایاری ۲۰۱۹ رێکخرا بوو

شاندەکە پێکهاتبوون لە ئەمینداری ئەنجومەنی زانکۆ د. عفان عثمان، مامۆستا کۆڤان عمر بەڕێوبەری پەرەپێدانی پرۆگرامەکانی خوێندن لە سەرۆکایەتی زانکۆ و م. یاسین مامۆستا لە پەیمانگەی تەکنەلۆجی هەولێر، بەشدارییان لە وۆرکشۆپی تایبەت بە بۆلۆنا پرۆسێس کرد، کە لەلایەن ڕێکخراوی یونسکۆ لە هۆتێلی ڕامادا، بە سەرپەرشتی شارەزایەکی پێشکەوتوو لە بواری بۆلۆنا پرۆسێس پرۆفیسۆر ئان کاترین جێگری سەرۆکی بەدواداچوونی گروپی بۆلۆنا لە زانکۆی پیزا لە ئیتالیا بە بەشداری حەوت لە زانکۆ پۆلیتەکنیکیەکانی کوردستان و عێراق.


لە وۆرکشۆپەکەدا نوێترین هەنگاوەکانی جێبەجێ کردنی بۆلۆنا پرۆسێس و سیستەمی ئی سی تی ئێس باسکرا لە ولاتانی ئەوروپا و ئەمریکا، وە باس لە هەنگاوەکانی جێ بەجێ کردنی پرۆسەکە کرا و لە ئێستادا زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر یەکێکە لەو زانکۆیانەی هەرێمی کوردستان کە کار لەسەر جێبەجێ کردنی سیستەمەکە دەکات و گۆڕینی ڕیفۆرمی خوێندن دەستی پێکردووە و لە گشت کۆلێژ و پەیمانگاکانی سەر بە زانکۆکە.