زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر وۆرکشۆپێک بۆ بەرپرس و ڕێکخەرانی دڵنیایی جۆری کۆلێژ و پەیمانگەکان ئەنجام دەدات

رۆژی پێنج شەممە رێکەوتی 23 ی ئایاری 2019 لە هۆڵی سەنتەری توێژینەوەی زانستی زانکۆ وۆرکشۆپێک بۆ سەرجەم بەرپرس و رێکخەرانی دڵنیایی جۆری گشت کۆلێژ و پەیمانگە تەکنیکیەکان بەڕێوەچوو.

وۆرکشۆپەکە لە ژێر ناونیشانی “ئەکادیمیک ستاف – رانکینگ – گوگڵ سکۆڵەر و رێسێچ گەیت” لەلایەن بەرێوبەری سەنتەری توێژینەوەی زانستی د. هێمن، مامۆستا هەردەوان مامۆستا لە زانکۆی سەڵاحەددین، بەرێوبەری دڵنیایی جۆری سەرۆکایەتی زانکۆ مامۆستا نیان باسل و بەرپرسی هۆبەی زانستی سەرۆکایەتی زانکۆ مامۆستا کمال محمد پێشکەش کرا.

پێشکەشکاران بەوردی باسیان لە چۆنیەتی ئەنجامدانی کارەکانی دڵنیایی جۆری و بە ئۆنلاین کردنی هەموو داتاکانی مامۆستایان کرد و دواتر سەرنج و تێبینی ئامادەبووانیش وەرگیرا بۆ زیاتر بەرەو پێشبردن و دەوڵەمەند کردنی کارەکان.