زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر .. تاقیکردنەوەی ئاستی زمانی ئینگلیزی دەستپێدەکات

ئەمڕۆ دووشەممە ڕێکەوتی 20/5/2019 پرۆسەی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی ئاستی زمانی ئینگلیزی لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر دەستی پێ کرد و بڕیارە تا31 ـی ئایار بەردەوام دەبێت.

ئەم تاقیکردنەوەیە لەسەر ئاستی خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان لە هەموو زانکۆکان ئەنجام دەدرێت کە ئامادە کراوە لە لایەن ڕێکخراوی
Education First
کە لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژژینەوەی زانستییەوە ڕاسپێردراون

مەبەست لە ئەنجامدانی ئەم تاقیکردنەوەیە تەنها دیاریکردنی ئاستی زمانی ئینگلیزییە بۆ مامۆستایان و فەرمانبەران و قوتابیان لەسەر ئاستی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان. بۆ ئەم مەبەستە لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر سێ بنکە کراونەتەوە ئەوانیش: بنکەی سەنتەری زمان، بنکەی کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاری هەولێر، بنکەی پەیمانگەی تەکنیکی کارگێڕی هەولێر.

بۆ ئاگاداربوون لە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکە سەرۆکی زانکۆ پ.ی.د. کاوە عبدالکریم شێروانی هاوڕێ لەگەڵ نوێنەری وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی مامۆستا فۇاد علی ٳسماعیل سەردانی بنکەکانیان کرد و دەست خۆشیان لە ڕێکخەران و سەرپەرشتیارانی تاقی کردنەوەکە کرد.

فۆتۆ: گۆران نەجاڕ