Daily Archives: نیسان 9, 2019

شاندێکی سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر سەردانی قەزای مێرگەسۆر دەکەن

لەسەر راسپاردەی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر پ.ی.د. کاوە عبدالکریم شێروانی، ئەمڕۆ دووشەممە ڕێکەوتی 8/4/2019 شاندێکی سەرۆکایەتی زانکۆ سەردانی قەزای مێرگەسۆر یان کرد بۆ بەدواداچوون و لێکۆلینەوە لەسەر کردنەوەی پەیمانگای تەکنیکی مێرگەسۆر لە ئایندەیکی نزیکدا.

شاندەکە کە پێکهاتبوون لە بەڕێزان پ.ی.د. جودت جعفر ی.سەرۆکی زانکۆ و م. کۆڤان عمر بەڕێوەبەری پرۆگرامەکانی خوێندن و م. سەرسام خلیل بەڕێوەبەری تۆماری گشتی و م. نیان باسل بەڕێوەبەری دلنیایی جۆری، سەردانی قائیمقامی مێرگەسۆر و نەخۆشخانەی گشتی مێرگەسۆر و بلێ یان کرد جەخت لە هاوکاری و هەماهەنگی نێوانیان کردەوە کە نەخۆشخانەکانی دەڤەرەکە دلخۆشی خۆیان دەربڕی بۆ هاوکاری بەشەکانی تەندروستی لە پەیمانگای ناوبراو.

پێویستی دەڤەرەکە بە کردنەوەی پەیمانگای تەکنیکی مێرگەسۆر دەبێتە فاکتەرێکی بەهێز لە ڕەخساندنی خوێندن و پێگەیاندنی کادری تەندروستی و کارگێڕی لە ناوچەکە کە چەندین کەس لێی سودمەند دەبن بۆ خزمەتکردنی سنوری قەزاکە.

قەزای مێرگەسۆر پێکهاتووە لە 5 ناحیە و سەنتەری قەزا، 165 گوندی ئاوەدان، ژمارەی دانیشتووانی ناوچەکە 61000 کەسە.