Daily Archives: نیسان 16, 2019

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر وۆرکشۆپێکی دەبارەی پرۆگرامی ستەیتا بۆ ستافی ئەکادیمى زانکۆ ئەنجامدا

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر لە هۆڵی سەنتەری توێژینەوەى زانستی رۆژانی ١٥ و ١٦ ی نیسان ٢٠١٩ وۆرکشۆپێکى دوو رۆژەی بۆ ستافی ئەکادیمى زانکۆ ئەنجامدا، کە تایبەت بوو بە بەکارهێنانی پڕۆگرامی ستەیتا، لە لایەن م.کۆچەر علی محمود مامۆستا لە پەیمانگای تەکنیکى کۆیە هۆڵی سەنتەری توێژینەوەى زانستى.

ستەیتا یەکێکە لە پرۆگرامە بەناوبانگەکانی ئامار کە چەندین کاری ئاماری پێدەکرێ توانای هەیە لەگەڵ ملیۆنان زانیاری کاربکات تێستەکانی وەکو تی تێست و جۆرەکانی و کای سکوێر و کۆڕیلەشن و ئەنۆڤا وسکاتەر پلۆت وە چەندین تێستی تر.

سەرۆکایەتی زانکۆ .. وۆرکشۆپێک دەربارەی لێکەوتە ئەرێنیەکانی تایبەت بە ئەلیکترۆنیکردنی کارەکانی پرۆسەی دڵنیایی جۆری بەرێوەچوو

بە ئامادەبوونی یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و بەڕێوەبەری سەنتەری توێژینەوەو بەڕێوەبەری دڵنیایی جۆریی زانکۆ و سەرجەم بەرپرسانی دڵنیایی جۆریی کۆلێژ و پەیمانگەکانی سەر بە زانکۆمان، وۆرکشۆپی بە ئەلیکترۆنی کردنی بەڕێوەبردنی پرۆسەی دڵنیایی جۆریی ئەنجامدرا.

ئامانجی سەرەکی وێرکشۆپەکە خستنەڕووی لێکەوتە ئەرێنییەکانی بە ئەلیکترۆنیکردنی کارەکانی پرۆسەی دڵنیایی جۆریی و کاریگەری لەسەر بەرزکردنەوەی ئاستی ڕانکی زانکۆمان.

هەروەها جەخت لەوەکرایەوە، کە قۆناغ بەقۆناغ هەوڵ دەدرێت بۆ بەئەلیکترۆنی کردنی پرۆسە کارگێڕییەکان لەزانکۆمان.

لە وێرکشۆپەکەدا کە لە لایەن مامۆستا هەردەوان نەقشبەندی و مامۆستا علی عبدالله صالح پێشکەش کرا، بەشێوەی پراکتیکی تیشک خرایە سەر چۆنییەتی بەکارهێنانی سیستمەکە تاوەکو بەرچاوڕوونی تەواو بدرێتە سەرجەم مامۆستایان بۆ بەکارهێنانی سیستمەکە و بونیادنانی بانکێکی زانیاری بەهێز دەربارەی تواناو چالاکییە زانستیەکانی مامۆستایانمان.

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر دووەمین ڤیستیڤاڵی داهێنان و تەکنەلۆژیای لە پەیمانگەی تەکنەلۆجی هەولێر ئەنجامدا

ڕۆژی سێ شەممە ڕێکەوتی 16\4\2019 لەژێر چاودێری سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر پ.ی.د.کاوە شێروانی ، پەیمانگەی تەکنەلۆجی هەولێر دووەمین ڤیستیڤاڵی ساڵانەی خۆی لەژێر ناونیشانی (داهێنان و تەکنەلۆجی۲)سازکرد.

ڤیستیڤاڵەکە چەند چالاکیەکی زانستی و هونەری و کلتوری لەخۆگرتبوو، ئامادەبووان راو سرنج و تێبێنی خۆیان خستەڕوو لەسەر پرۆژەکان و هیوای سەرکەوتنیان بۆ قوتابیان و مامۆستایان خواست.