سەرۆکایەتی زانکۆ .. وۆرکشۆپێک دەربارەی لێکەوتە ئەرێنیەکانی تایبەت بە ئەلیکترۆنیکردنی کارەکانی پرۆسەی دڵنیایی جۆری بەرێوەچوو

بە ئامادەبوونی یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و بەڕێوەبەری سەنتەری توێژینەوەو بەڕێوەبەری دڵنیایی جۆریی زانکۆ و سەرجەم بەرپرسانی دڵنیایی جۆریی کۆلێژ و پەیمانگەکانی سەر بە زانکۆمان، وۆرکشۆپی بە ئەلیکترۆنی کردنی بەڕێوەبردنی پرۆسەی دڵنیایی جۆریی ئەنجامدرا.

ئامانجی سەرەکی وێرکشۆپەکە خستنەڕووی لێکەوتە ئەرێنییەکانی بە ئەلیکترۆنیکردنی کارەکانی پرۆسەی دڵنیایی جۆریی و کاریگەری لەسەر بەرزکردنەوەی ئاستی ڕانکی زانکۆمان.

هەروەها جەخت لەوەکرایەوە، کە قۆناغ بەقۆناغ هەوڵ دەدرێت بۆ بەئەلیکترۆنی کردنی پرۆسە کارگێڕییەکان لەزانکۆمان.

لە وێرکشۆپەکەدا کە لە لایەن مامۆستا هەردەوان نەقشبەندی و مامۆستا علی عبدالله صالح پێشکەش کرا، بەشێوەی پراکتیکی تیشک خرایە سەر چۆنییەتی بەکارهێنانی سیستمەکە تاوەکو بەرچاوڕوونی تەواو بدرێتە سەرجەم مامۆستایان بۆ بەکارهێنانی سیستمەکە و بونیادنانی بانکێکی زانیاری بەهێز دەربارەی تواناو چالاکییە زانستیەکانی مامۆستایانمان.