سەرۆکی زانکۆ پێشوازی لە سەرۆکی زانکۆی هەکاری و شاندی یاوەری کرد

ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی 28/4/2019 سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر پ.ی.د کاوە عبدالکریم شێروانی پێشوازی لە سەرۆکی زانکۆی هەکاری پ.د عمر پاکیش و شاندی یاوەری کرد.

لە دیدارەکەدا کە یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی، بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتی پەیوەندییە ئەکادیمییەکانی سەرۆکایەتی زانکۆ ئامادەی بوون، سەرۆکی زانکۆ کورتە باسێکی دەربارەی زانکۆ بۆ شاندی میوان کرد و ئەوانیش خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی بە سەردانی کردنەکە و لە نزیکەوە ئاشنابوون بە زانکۆکەمان.


هەر لە دیدارەکەدا هەردوولا باسیان لە دروست کردنی پەیوەندی نێوان هەردوو زانکۆ کرد و بڕیار درا لە داهاتوودا ڕێککەوتننامەی لێکتێگەیشتن واژۆ بکەن.

دواتر هەردوو سەرۆکی زانکۆ پلاکێتی تایبەت بە زانکۆکانیان گۆڕیەوە و کۆتایی بە دیدارەکە هات.

شیاوی باسە شاندی زانکۆی ناوبراو بەمەبەستی بەشداری کردن لە پێشانگای زانکۆکانی وڵاتی تورکیا لە هەولێرن.