زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر کۆتایی بە خولی تۆپی پێی بچووککراوەی سەر ئاستی زانکۆ هات

لە درێژەی کار و چالاکیەکانی بەڕێوبەرایەتی چالاکییەکانی سەرۆکایەتی زانکۆێ پۆلیتەکنیکی هەولێر ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی 28/4/2019 لە یاریگای پەیمانگەی تەکنیکی کارگێڕی هەولێر کۆتایی بە خولی تۆپی پێی بچووککراوەی قوتابیان هات.

بە ئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر پ.ی.د. کاوە عبدالکریم شێروانی، سەرۆکی پێشووی زانکۆ د. کوثر گەڵاڵی و ڕاگرانی پەیمانگە تەکنیکی پزیشکی و کارگێڕی هەولێر، کۆتایی بە خولی تۆپی پێی بچووککراوە هات کە لەسەر ئاستی زانکۆ بۆ هەڵبژاردەی قوتابیانی کۆلێژ و پەیمانگەکان کرابووەوە.

لە یاری کۆتاییدا هەردوو تیپی قوتابیانی پەیمانگەی تەکنیکی کۆیە و پەیمانگەی تەکنیکی کارگێری هەولێر ئەنجام درا، لە کاتی ئاسایی یاریەکەدا هەردوو تیپ یەکسان بوون، بۆیە یاری کەوتە لێدانی یەکلا کەرەوە، لە ئەنجامدا تیپی پەیمانگەی تەکنیکی کارگێری هەولێر سەرکەوتنی بەدەست هێنا و بووە پاڵەوانی خولەکە.

لە کۆتاییدا لە لایەن سەرۆکی زانکۆ و ڕاگرانی ئامادەبوو خەڵات بەسەر یاریزان و باشترینەکانی خول و ناوبژیوانی یاریەکە و ڕێکخەرانی خول دابەش کرا.