ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، ڕێكه‌وتی ٢/١٢/٢٠٢٥، له درێژه‌ی هه‌وڵه‌كانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بۆ به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ کەرتی تایبەت، به‌ڕێز پ.د. ئیدریس تاهیر محه‌مه‌د هه‌ركی، سه‌رۆکی زانکۆ، پێشوازی له ئه‌ندازیار ئاری قادر هه‌مزه، به‌ڕێوه‌به‌ری کۆمپانیاکانی ئاری گروپ، کرد. له‌م دیداره گرنگه‌دا، هه‌ریه‌ك له به‌ڕێزان پ.د. ئازاد حه‌سه‌ن قادر، یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری كارگێڕی و دارایی، پ.ی.د. هه‌تاو كه‌ریم خدر، به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری په‌ره‌پێدانی كاری زانكۆ، و م. به‌هزاد حیلمی ئاكره‌یی، به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی سه‌رۆكی زانكۆ، ئاماده‌بوون و پێشوازیان له میوانه‌كه كرد.
دیداره‌که ته‌رخانکرابوو بۆ تاوتوێکردنی چۆنیه‌تی فراوانکردنی هه‌ماهه‌نگی و په‌یوه‌ندییه زانستی و پیشه‌ییه‌کانی نێوان زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و کۆمپانیاکانی ئاری گروپ. جەخت سه‌ر بایه‌خی ئه‌م جۆره هه‌ماهه‌نگیانه کرایەوە له‌پێناو زیاتر خزمه‌تكردنی کۆمەڵگە و ئابووری کوردستان، به‌تایبه‌ت لایه‌نی په‌یوه‌ست به پێگه‌یاندنی کادیر و دابینکردنی ده‌رفه‌تی کار بۆ ده‌رچووان. ئه‌م جۆره په‌یوه‌ندییانه وه‌ك پردێكی پته‌و وایه بۆ گواستنه‌وه‌ی زانست و ئه‌زموونی پراکتیکی بۆناو ژینگه‌ی ئه‌کادیمی زانکۆ.
له كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، سه‌رۆکی زانکۆ وه‌ك ڕێزێک و پێ‌زانین بۆ ئه‌و هه‌ماهه‌نگییه ته‌واوه‌ی كۆمپانیاكانی ئاری گروپ له ماوه‌ی ڕابردوودا له‌گه‌ڵ زانكۆدا هه‌یانبووه، ڕێزلێنانی تایبه‌تی پێشكه‌ش به به‌ڕێز ئه‌ندازیار ئاری قادر هه‌مزه كرد. ئه‌م جۆره دیدارانه نیشانه‌ی جیدیه‌تی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێرە له دروستكردنی په‌یوه‌ندییه‌كی به‌رده‌وام و سوودمه‌ند له‌گه‌ڵ ده‌زگا و دامه‌زراوه پیشه‌ییه‌كانی کەرتی تایبەت، بۆ دڵنیابوون له‌وه‌ی خوێندنی ئه‌کادیمی له‌گه‌ڵ پێداویستییه‌كانی بازاڕی کاردا بگونجێت.






