زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر ڕۆژی جیهانیی ئایدز بە سیمینارێکی زانستی بەرز ڕادەگرێت

لە ژێر چاودێریی به‌ڕێز پ.د. ئیدریس محمد تاهیر هەرکی، سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، و به‌ئاماده‌بوونی به‌شێك له‌ ئه‌نجوومه‌نی زانكۆ، و ژماره‌یه‌ك له‌ مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆمان، بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی و سەلامەتیی زانکۆ بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشی (ئایدز)، سیمینارێکی تایبەتی ڕێکخست.

مامۆستایانی پسپۆر لە هەردوو زانکۆی پۆلیتەکنیکی (هەولێر و گەرمیان) بە شێوازێکی زانستی ورد شیکارییان بۆ نەخۆشییەکە کرد و نوێترین ئامارەکانی پەیوەست بە بڵاوبوونەوەی ئه‌و نه‌خۆشیه‌یان خستەڕوو. هەروەها، گرنگییەکی زۆر درا بە تاوتوێکردنی ڕێگا و میکانیزمەکانی خۆپارێزی لە نەخۆشیی ئایدز، ئەمەش بە ئامانجی بەرزکردنەوەی ئاستی وشیاریی تەندروستی لەناو کۆمەڵگەی زانکۆیی و دەوروبەردا.

ئەم چالاکییە دووپاتکردنەوەی ڕۆڵی زانکۆ بوو لە خزمەتکردنی کۆمەڵگە و بڵاوکردنەوەی زانیاریی دروست و زانستی سەبارەت بە پرسە تەندروستییە گشتییەکان.