ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه ڕێكه‌وتی 16/12/2025، به‌ڕێز پ.د. ئیدریس محه‌ممه‌د تاهیر هه‌ركی، سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی هه‌ولێر، له‌گه‌ڵ شاندێكی زانكۆمان كه پێكهاتبوون له هه‌ر یه‌ك له به‌ڕێزان پ.د. ئازاد حسن قادر، ی. سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری كارگێڕی و دارایی، و پ.ی.د. بۆتان مجید ئاسنگه‌ر، ی. سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و خوێندنی باڵا، و پ.ی. د. یوسف مسته‌فا ره‌سول، ی. سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری قوتابیان، هاوشان له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی زانکۆ، سه‌ردانی دکتۆرە (زینب محمد فرج) یان كرد بە بۆنەى دەست بەکاربوونى وەک راگرى پەیمانگەى تەکنکیى گەشە. و به‌گه‌رمییه‌وه پێشوازییان لێ كرا..
مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی سه‌ردانه‌كه پێشکەشکردنی پیرۆزبایی بوو به‌بۆنه‌ی دەست بەکاربوونى راگری نوێی په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی گه‌شه، و هه‌روه‌ها سه‌رۆكی زانكۆ هیوا و سه‌ركه‌وتنی بۆ خواستن له ئه‌ركه تازهكهیاندا.












