رۆژی سێ شەممە ۲۰۲٥/٦/۳، بە ئامادەبوونی بەرێز پ.ی.د. یوسف مستەفا رەسول ڕاگری پەیمانگە و ارشد عباس بەرێوبەری کارگێری و بەرپرسی لێژنەی قوتابیان، یەکەی ڕاگەیاندن و چالاکییەکانی پەیمانگەکەمان، کۆتایی هێنا بە پاڵەوانێتی تۆپی سەرمێز کە بۆ قوتابیان کرابووەوە.
لە یاری كۆتایی پاڵەوانێتییەکەدا ژمارەیەک لە مامۆستا و فەرمانبەر و قوتابیان ئامادەبوون، یاری کۆتایی قوتابیان احمد انور و سلێمان محمد یارییان کرد، لە کۆتاییدا قوتابی احمد انور بوە پاڵەوانی خوڵ .
دواتر لە لایەن ڕاگر خەڵات بەخشرایە یەکەم و دووەم ناوبژیوان و سەرپەرشتیارانی خول.



