Daily Archives: August 21, 2025

چەند سیمینارێکی زانستی لەسەر ژیری دەستکرد بەڕێوەچوو

بەرواری ( ٢٠-٨-٢٠٢٥) بەئامادەبوونی بەڕێز ( پ ی د مراد امیر احمد ) راگری کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی هەولێر و مامۆستایان و فەرمانبەران و ئامادەبووان ، سیمینارێکی زانستی لەسەر ژیری دەستکرد بەڕێوەچوو ، سەرەتا ڕاگری کۆلێژ ووتەی خۆی و دەسپێکێکی لەم بابەتە باسکرد ، دواتر هەریەک لە مامۆستایان ( م زەردەشت عبدالعزیز ) و ( پ د گۆران قادر ) و ( م ئاسۆ یاسین ) هەر یەکەیان لەگۆشە نیگای جیاواز باسیان لە ناوەڕۆکی ئەم تەکنەلۆژیاییەی سەردەم کرد بۆتە هۆی گۆڕانکارییەکی خێرای هەنوکەیی لە گشت بابەت و بوارەکانی ژیان ، تێڕوانین و پێشبینی کردن لە ئایندەیەکی نزیکی داهاتوو کە چەندین شێوازو جۆری هەمەچەشن لە جیهان دەربکەوێت لەخزمەتی گشتی بەکاربهێنرێت .

هۆبەی راگەیاندن و چالاکیەکان

راگری کۆلێژ پێشوازی لە وەفدێکی رێکخراوی خاچی سوری نێونەتەوەیی کرد

بەرواری ( ١٩-٨-٢٠٢٥) بەڕێز (پ ی د مراد امیر احمد ) راگری کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی هەولێر و ( دکتۆرە ذکری عزیز ) سەرۆکی بەشی پەلی دەستکرد و پاڵپشتەکان ، پێشوازیان لە وەفدێکی ڕێکخراوی خاچی سووری نێودەوڵەتی کرد لەم بەڕێزانەو چەند کەسانێکی تر پێک هاتبوون ،

Dali: Deputy Head of Delegation
Dr. Fatah: Health coordinator
Farouk: Head of Sub-delegation Erbil

Mr. Prem Edward Saghurthi. position is Physical Rehabilitation project Manager

مەبەست لەم سەردانە بەسەرکردنەوەی بەشی پەلی دەستکردو پاڵپشتەکان و بەرەو پێشبردنی لەڕووی زانستی پراکتیکی بۆ سەردەمی ئێستایی جیهانی تەکنەلۆژی پزیشکی ، هەمەهەنگی نێوان هەردوولا گەنگەشە کرا دواتر راگری کولێژ سوپاس گوزاری راگرایەتی و ئەنجومەنی کۆلێژی دەربڕی و ڕۆڵی ئەم ڕێکخراوەی بەرز نرخاند هەردەم پاڵپشت و یارمەتی دەر بووە .

هۆبەی راگەیاندن و چالاکیەکان.

ڕاگری کۆلێژ پێشوازی لەپۆلێک قوتابی کرد بەمەبەستی مەشقی هاوینە سەردانی دەرەوەی ووڵاتیان کردبوو.

ڕاگری کۆلێژ پێشوازی لەپۆلێک قوتابی کرد بەمەبەستی مەشقی هاوینە سەردانی دەرەوەی ووڵاتیان کردبوو .

بەرواری (١٩-٨-٢٠٢٥) بەڕێز ( پ ی د مراد امیر احمد ) راگری کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی هەولێر و ( د احمد نوزاد ) یاریدەدەری راگر ، پێشوازیان لە پۆلێک قوتابی کرد بە مەبەستی مەشقی هاوینە سەردانی دەرەوەیان کردبوو لە ووڵاتی (مصر) .

قوتابی بەشی چارەسەری سرووشتی (ئەسما عیسام) لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و کۆلێژەکەمان لە ئاهەنگی دەرچووانی زانکۆی (مصر) بۆ زانست و تەکنەلۆجیا وتارێکی پێشکەش کرد ، دواتر راگری کۆلێژ هیوای سەرکەوتنی لە وێستگەی داهاتوو بۆ خواستن، هەرجۆرە هەمەهەنگی و هاوکاریەک بۆ چینی قوتابیان پێویست بێت بەو پەری شانازییەوە ئەنجامی دەدەین .

هۆبەی راگەیاندن و چالاکیەکان .

ڕاگری کۆلێژ سەردانی خولێکی کۆمپیوتەری کرد .

 بەرواری ٢٠٢٥/٨/١٧ بەرێز پ.ی.د مراد امیر احمد ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی هەولێر بەڕیز م.کاروان  عمر بەریوەبەری کارگێری سەردانی هۆلی کۆمپیوتەرى کۆلیژیان کرد مەبەست لەم بەسەرکردنەوەیە بۆ ئاگاداربوون لە خولێکی هاوینە لە لایەن هۆبەی ئایتی بەسەرپەرشتی بەرێز مامۆستا زەردەشت عبدالعزیز عبدالکریم و ئەندازیار بڕوا همزە حسن بۆ فەرمانبەرانی کۆلێژ کرایەوە لە کۆتایی ڕاگری کۆلێژ هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن و ببێتە مایەى بەرزکردنەوەى ئاستی زانستی و سوود وەرگرتن لە تەکنە لۆژیای سەردەم.

هۆبەی راگەیاندن و چالاکیەکان