ڕۆژی پێنجشەممە ٢١ ئابی٢٠٢٥ بە ئامادەبوونی وەزیری ناوخۆی ھەرێمی کوردستان، ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری پەروەردەی حکوومەتی عێراقی فیدڕاڵ، ئیراهیم نامس جبووری و وەزیری پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ئالان حەمەسەعید و ژمارەیەک لە بەرپرسانی دیکەی حکوومی و سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر (پ. د. ئیدریس محمد طاهر هەرکی) و یاردەدەرای سەرۆکی زانکۆ لە ھۆڵی پێشانگای نێودەوڵەتی ھەولێر سێیەمین کۆڕبەندی پەروەردەیی کوردستان بەڕێوەچوو و بۆ ماوەی چوار ڕۆژ بەردەوام دەبێت.
شایەنی باسە پەیمانگەکەمان بە سەرۆکایەتی (پ.ی د.تیران جمیل پیرۆ) ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی پزیشکی هەولێر و ژمارەیەک لە ماموستایانی پەیمانگە ئامادەبوون بەمەبەستی بەشداریکردنیان لە کۆڕبەندەکە.





