سیستەمی ئەلیکترۆنی و بەئەلیکترۆنی کردنی نووسراوەکان

لەدرێژەی کارو و چاڵاکیەکانی هۆبەی ئایتی لە ژێر چاودێری بەرێز یاریدەدەری راگری کۆلێژ بەرێز مامۆستا (فەرهەنگ علی عوڵا) ئەمڕۆ پێنج شەمە2023/1/19 کۆتای هێنرا بە خولێکی ٣ رۆژە بۆ فەرمانبەرانی هۆبە و یەکە کانی کۆلێژ سەبارەت بە ئاشناکردنی زیاتریان بۆ بەکارهێنانی سیستەمی ئەلیکترۆنی و بەئەلیکتڕۆنی کردنی نووسراوەکان بەمەبەستی باشتر راپەراندنی کارو بارەکانی رۆژانە. خولەکە لەلایەن بەرێز مامۆستا (ئاسۆ یاسین عمر) بەرێوە چوو بە هاوکاری بەرپرسی ئایتی کۆلێژ بەرێز مامۆستا (زەردەشت عبدالعزیز عبدالکریم) خولەکە بەهەردو شێوازی تیۆری و پراکتیکی پێشکەش کرا.

ڕاگەیاندنی کۆلێژ .