- Shawen Nawzad Rafeeq
- [email protected]
- 0750 463 6669
- گرنگی شێوازەكانی مۆنتاژ لە بەرنامە دۆكیۆمێنتارییەكانی كەناڵی ئاسمانی كوردستان24docx1
-
ئەم توێژینەوەیە بە ناونێشانی (گرنگی شێوازه‌كانی مۆنتاژ لە بەرنامە دۆكیۆمێنتارییەكانی كەناڵی ئاسمانی كوردستان24 دا)ه، ئەم توێژینەوەیە لە جۆری توێژینەوەی وەسفییە (Descriptive Research)، کە لەگەڵ شێوازی توێژینەوەکە گونجاوە، به مەبەستی بەدەستهێنانی داتا و زانیاری ورد و دروست، میتۆدی شیکارى ناوەڕۆکى بەكارهێناوە.
كێشه‌ی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه برتییه له زانینی گرنگی شێوازەکانى مۆنتاژ لەبەرنامە دۆکیۆمێنتارییەکانى کەناڵی ئاسمانی كوردستان24، گرنگی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له‌وه‌دایه كه دەچێتە بواری پسپۆڕی تەلەڤزیۆنى، بە تایبەتی چۆنییەتی بەگەڕخستنی مۆنتاژى تەلەڤزیۆنى لە بەرنامەى دۆکیۆمێنتارى، هەروەها هەوڵێكی ئەكادیمییە بۆ شرۆڤەكردنی پەیوەندی و كارلێك لەنێوان مۆنتاژ و بەرنامەى دۆکیۆمێنتارى، هاوكاری میدیاكار و مۆنتێران ده‌كات بۆ تێگه‌یشتنی زیاتر له شێوازه‌كانی مۆنتاژ، بۆ شیكردنه‌وه‌ی ناوه‌ڕۆكی توێژینه‌وه‌كه توێژه‌ر (12) بەرنامەی بە شێوەى گشتگیر (حصر شامل) لە ماوەى 3مانگدا لە نێوان 2022/1/1 تاکو 2022/4/1 وه‌رگرتووه.
ئەم توێژینەوەیە لە چوار بەش پێکهاتووە، بەشى یەکەم تایبەتە بە لایەنى چوارچێوەى توێژینەوەکە، کە کێشەى توێژینەوە و پرسیارەکانى توێژینەوە و گرنگیى توێژینەوە و ئامانجى توێژینەوە و توێژینەوەکانى پێشوو و چەمکەکانى توێژینەوە لە خۆ دەگرێت، بەشى دووەم بە ناونیشانى مۆنتاژى تەلەڤزیۆنى چەمک و ڕەهەندە نوێگەراییەکانى کە هەریەکە لە چەمک و پێناسە و مێژوو و گرنگیى تایبەتمەندى و ئەرکەکانى و جۆرەکانى و شێوازەکانى مۆنتاژى تەلەڤزیۆنى تێدا باسکراوە، بەشى سێیەم لە ژێر ناونیشانى بەرنامەى دۆکیۆمێنتارى چەمک و پێناسەو تایبەتمەندییەکانى هەریەکە لە پێناسەو تایبەتمەندى و ئەرکەکان و گرنگیى و شێوازەکان و جۆرەکانى بەرنامەى دۆکیۆمێنتارى تێدا باسکراوە، بەشى چوارەم تایبەتە بە لایەنى شیکارى کە خۆى لە دوو تەوەردا دەبینێتەوە ئەوانیش یەکەمیان ڕێکارى مێتۆدى توێژینەوەکە کە هەریەکە لە جۆر‌و مێتۆد‌و کۆمەڵگاو سامپڵ و سنورى توێژینەوەکەو ڕاستى ڕواڵەتى و جێگرى تێدا باسکراوە، هەرچی تەوەرى دووەمە شیکارى ناوەڕۆک کراوە بۆ سامپڵى توێژینەوەکە لە ڕێگەى چەند خشتەیەک.
لە گرنگترین دەرئەنجامەکانى ئەم توێژینەوەیە كه توێژه‌ر له توێژینه‌وه‌كه ئاماژه‌ی پێداوه: كه‌ناڵی كوردستان 24 له‌به‌رهه‌مهێنانی به‌رنامه‌كانیدا گرنگی داوه به به‌رنامه‌ی بایۆگۆافی (كه‌سایه‌تی)و مێژوویی، له مۆنتاژكردنی به‌رنامه دۆكیۆمێنتارییهكانیدا شێوازی مۆنتاژی به‌رده‌وامی و تۆنی به‌كارهێناوه، جۆره‌كانی ڕه‌نگدانه‌وه و به‌شداریكرد له ناوه‌ڕۆكی به‌رنامه دۆكیۆمێنتارییهكانی ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه، و گرنگی زۆر به ئیفێكتی بڕین (Cut) داوه و ئه‌م كارتێكهرهشی به مه‌به‌ستی درێژه‌دان به به‌رده‌وامیی جوڵانهوهكهو ڕیزبه‌ندی و ڕێكخستن داوه..
كلیلیی وشه‌كان: شێواز، مۆنتاژ، كه‌ناڵی ئاسمانی، به‌رنامه‌ی دۆكیۆمێنتاری.
- Erbil Technical Administrative College
- Media Department
- Media