Blog

سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر هۆڵەکانی تاقیكرنه‌وه‌ی كۆتایی ساڵی لە کولێژی تەكنيكى کاگێری هەولێر بەسەر کردەوە

رۆژی دووشەممە رێکەوتی 13/5/2019 سه‌رۆكی زانكۆ پۆلیتەکنیکی هەولێر پ.ی.د. كاوه‌ عبدالکریم شێروانی به‌یاوه‌ری ڕاگری کۆلێژ دجودت جعفر و یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی د. نجیب تۆما و ژمارەیەک لە بەڕێوبەرانی سەرۆکایەتی زانکۆ  سه‌ردانی هۆڵی تاقیكرنه‌وه‌ی قوتابیانی کۆلێژی تەکنیکی کارگێڕی هەولێری كرد، بەمەبەستی لە نزیكه‌وه‌ ئاگاداربوون لە چۆنیه‌تی به‌ڕیوه‌چوونی پرۆسه‌كه‌، هیوای سه‌ركه‌وتنیان بۆ قوتابیان و مامۆستایان خواست.

ساڵانە لەگەڵ دەستپێکردنەوەی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵ ، بە مەبەستی ئاگاداربوون لە شێوازی بەڕێوەچونی تاقیکردنەوەکان سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر سەردانی هۆلی تاقیکردنەوەکانی کۆلێژ و پەیمانگەکانی سەر بە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر دەکات.

سەرۆکى زانکۆى پۆلیتەکنیکى هەولێر هۆلی تاقیکردنەوەکانى پەیمانگاى تەکنیکى خەباتی بەسەرکردەوە

لە درێژەی بەسەر کردنەوەکانی بۆ کۆلێژ و پەیمانگەکان ئەمڕۆ شەممە ١١ى ئایارى ٢٠١٩ سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر پ.ى.د. کاوە شێروانى بە یاوەری یاریدەدەری سەرۆکى زانکۆ د. جودت جعفرخطاب ، بەڕێوبەری کارگێڕی م. جمال یوسف گورگیس، بەڕێوبەری تۆماری گشتی م. سەرسام خلیل و بەرێوبەری پەرەپێدانی پرۆگرامەکانی خوێندن م. کۆڤان عمر سەردانى هۆلی تاقیکردنەوەکانیان کرد لە پەیمانگاى تەکنیکى خەبات بە مەبەستى ئاگادار بوون لە چۆنیەتى بەرێوەچوونى تاقیکردنەوەکان و چارەسەرکردنى کێشە و گرفتەکان و پرکردنەوەى کەموکورییەکان.

شاندێکی دەزگای PLACEWELL HRD CONSULTANT سەردانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر دەکەن

ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی 8/5/2019 شاندێکی دەزگای

PLACEWELL HRD CONSULTANT

 ـی هیندی سەردانی سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێریان کرد.

لە دیدارێکدا لەگەڵ یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی پ.ی.د. جودت جعفر خطاب و بەڕێوبەری پەیوەندییە ئەکادیمییەکان د. ڕەنج سیروان ، شاندی میوان باسی دامەزراوەکە و کارەکانیان کرد کە خۆی لە دابین کردنی مامۆستا و توێژەر لە وڵاتی هیندستان بۆ زانکۆ و دامەزراوەکانی دیکە دەبینیەوە، دواتر باس لە دروست کردنی پەیوەندیی نێوان زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و دامەزراوەکە کرا.

سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی ھەولێر لێژنە و ھۆلی تاقی کردنەوەکانی پەیمانگای تەکنیکی کارگێری ھەولێری بە سەرکردەوە

ڕۆژی سێ شەممە رێکەوتی ٢٠١٩/٥/٧ سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی ھەولێر پ.ی.د.کاوە شێروانی و یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ د.جودت لە دووەم رۆژی تاقی کردنەوەکان سەردانی پەیمانگای تەکنیکی کارگێری ھەولێریان کرد لە لایەن راگری پەیمانگا د.برزۆ دزەیی و یاریدەدەری ڕاگر م.دلاوەر پێشوازیان لێکرا لە درێژەی سەردانەکەیاندا لێژنە و هۆڵی تاقیکردنەوەکانیان بەسەر کردەوە و لەنزیکەوە گفتوگۆیان لەگەل قوتابیان دەربارەی رەوش و ژینگەی تاقی کردنەوەکان کرد، قوتابیانیش خۆشحالی خۆشیان دەربڕی بە سەردانی بەرێزیان.