Blog

سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر هۆلی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵی بەسەر دەکاتەوە.

بە مەبەستی لە نزیکەوە ئاگاداربوون لەتاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵی خوێندنی 2018_2019 رۆژی یەکشەممە سەرۆکی زانکۆ پ.ی.د. کاوە عبدالکریم شێروانی بەیاوەری یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی د.نجیب تۆما و هەردوو بەڕێوبەری پەرەپێدانی پرۆگرامەکانی خوێندن و پەیوەندییە ئەکادیمیەکانی سەرۆکایەتی زانکۆ لە یەکەم ڕۆژی دەستپێکی تاقی کردنەوەکان، سەردانی هۆڵی تاقیکردنەوەکانی کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاری هەولێریان کرد.

شیاوی باسە ئەمڕۆ 5/5/2019 تاقی کردنەوەکانی کۆتایی ساڵ لە کۆلێژەکان دەستی پێ کرد و بڕیاریشە لە ڕۆژانی داهاتوو تاقی کردنەوەکانی کۆتایی ساڵ لە پەیمانگکانی دەستپێبکەن.

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر .. کۆتایی بە خولێکی تۆپی سەرمێز هێنا کە بۆ قوتابیانی پەیمانگەی تەکنیکی خەبات کرابووەوە

ئەمرۆ یەک شەممە ٥ى ئایاری ٢٠١٩ کۆتایی هات بە خولێکى تێنسی سەرمێز کە بۆ قوتابیانی پەیمانگاى تەکنیکى خەبات کرابوویەوە.

ماوەى رابردوو هۆبەى وەرزشی پەیمانگاى تەکنیکى خەبات خولێکی تۆپی سەرمێزی بۆ ٣٨ قوتابی لە سەرجەم بەشەکانى پەیمانگە هەردوو قۆناغی یەکەم و قۆناغی دووەم کردبووەوە ، لە کۆتایدا دوو قوتابی بەشی تەکنەلۆژیاى زانیارى گەیشتنە کۆتایی و قوتابی عبدالرحمن شێخە یاریەکەی لە قوتابی عبدالله محمد بردەوە بە ئەنجامی چوار کۆمەڵە بەرامبەر یەک کۆمەڵە و پلەى یەکەمی بە دەست هێنا.

دواتر خەڵاتەکەکان لە لایەن راگری پەیمانگە مامۆستا سۆران ذنون دابەش کران.

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر .. خەڵاتی رێزلێنان بەخشرایە قوتابیان و سەرپەرشتیارانی بەشداربوو لە ڤیستیڤاڵەکانی زانکۆ

رۆژی پێنج شەممە رێکەوتی 2/5/2019 بە ئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆ پ.ی.د. کاوە عبدالکریم شێروانی و یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ و ژمارەیەک لەئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆ و مامۆستایان و قوتابیان لە رێورەسمێکدا خەڵاتی رێزلێنان بەخشرایە ئەو قوتابی و سەرپەرشتیارانەی کە پرۆژەکانیان بە باشترین هەڵبژێردرابوون لەڤیستیڤاڵی کۆلێژ و پەیمانگەکان.

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر خەڵاتی ڕێزلێنانی بەخشیە شوفێر و ژینگەپارێزانی سەرۆکایەتی زانکۆ

بە ئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆ پ.ی.د.کاوە شێروانی و ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆ و سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەرانی سەرۆکایەتی زانکۆ لە مەراسیمێکی شایستەدا خەڵاتی ڕێزلێنان بەخشرایە ژینگەپارێزانی سەرۆکایەتی زانکۆ.

رۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی 2/5/2019 لە هۆڵی کۆنفرانسەکانی سەرۆکایەتی زانکۆ بەڕێوبەرایەتی تەندروستی و سەلامەتی مەراسیمکی بەبۆنەی جەژنی کرێکارانی جیهانی ڕێکخست، کە تیایدا خەڵاتی ڕێزلێنان بەخشرایە شوفێران و ژینگەپارێزان، لە میانەی ڕێوڕەسمەکەدا سەرۆکی زانكۆ باسی ئەرک و ماندووبوون و کارکردنی ژینگەپارێزان کرد کە ساڵانێکە لە خزمەت کردنی زانکۆ بەردەوامن و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن.