زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر .. کۆتایی بە خولێکی تۆپی سەرمێز هێنا کە بۆ قوتابیانی پەیمانگەی تەکنیکی خەبات کرابووەوە

ئەمرۆ یەک شەممە ٥ى ئایاری ٢٠١٩ کۆتایی هات بە خولێکى تێنسی سەرمێز کە بۆ قوتابیانی پەیمانگاى تەکنیکى خەبات کرابوویەوە.

ماوەى رابردوو هۆبەى وەرزشی پەیمانگاى تەکنیکى خەبات خولێکی تۆپی سەرمێزی بۆ ٣٨ قوتابی لە سەرجەم بەشەکانى پەیمانگە هەردوو قۆناغی یەکەم و قۆناغی دووەم کردبووەوە ، لە کۆتایدا دوو قوتابی بەشی تەکنەلۆژیاى زانیارى گەیشتنە کۆتایی و قوتابی عبدالرحمن شێخە یاریەکەی لە قوتابی عبدالله محمد بردەوە بە ئەنجامی چوار کۆمەڵە بەرامبەر یەک کۆمەڵە و پلەى یەکەمی بە دەست هێنا.

دواتر خەڵاتەکەکان لە لایەن راگری پەیمانگە مامۆستا سۆران ذنون دابەش کران.