رۆژی چوارشەممە رێکەوتی 1ـی ئەیلولی 2021 بە ئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆی پۆلیەتکنیکی هەولێر پ.ی.د. کاوە عبدالکریم شێروانی و گشت ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆ یەکەمین کۆبوونەوەی خۆی لە ساڵی نوێی ئەکادیمی لە پەیمانگەی تەکنیکی چۆمان ئەنجامدا.
لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی کۆمەڵێک بڕیار و راسپاردە کرا و بڕیار درا رۆژی 12ـی ئەیلولی 2021 دەستپێکی دەوامی قوتابیانی قۆناغەکانی دوو، سێ و چوار دەبێت لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر.
رۆژی چوارشەممە رێکەوتی 1ـی ئەیلولی 2021 سەرۆکی زانکۆی پۆلیەتکنیکی هەولێر پ.ی.د. کاوە عبدالکریم شێروانی بە یاوەری ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆ سەردانی سەرۆکی نوێی زانکۆی سۆران پ.ی.د. شێروان شریف قرطاسی کرد، بەمەبەستی پیرۆزبایی کردن بەبۆنەی وەرگرتنی پۆستی سەرۆکی زانکۆی سۆران.
لە دیدارێکدا وێرای پیرۆزبایی کردن لە سەرۆکی نوێی زانکۆی سۆران رێکەوتنی سەرەتایی کرا لەسەر ئەنجامدانی چەند کارێکی زانستی لەنێوان هەردوو زانکۆ وەک ئەنجامدانی کۆنفرانس، وۆرکشۆپ، سیمپۆزیۆمی هاوبەش و کاری گۆڤارە زانستییەکان.
هەر لەو دیدارەدا بڕیار درا لە داهاتوویەکی نزیکدا چەند چالاکییەکی زانستی وەک وۆرکشۆپ و سیمپۆزیۆم ئەنجام بدرێت بەمەبەستی چارەسەر کردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان بۆ نمونە چارەسەری کێشەی کەم ئاوی و وشکەساڵی بە بەشداری و ئامادەبوونی پسپۆڕانی ئەم بوارە.
زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر پێویستی بە گواستنەوەی راژەی مامۆستایان و فەرمانبەرانە بۆ پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر بە پێی ئەو پسپۆڕییانەی کە دیاریکراون لەم خشتانەی خوارەوە.
تکایە سى ڤیەکانتان بۆ ئهم ئيمەیڵ یان ژماره مۆبايله 07518905139 رهوانه بكهن
رۆژی 17ـی ئابی 2021 کۆلێژی تەکنیکی کارگێری هەولێر بەشی تهكنیكى کارگێری کار خولێکی مەشق وڕاهێنان بە شێوەی ئاوێتە بۆ مامۆستایانی بەشهكه کردەوە و ماوەی 8 رۆژ بەردەوام بوو.
خولەکە لەلایەن د.ئاراس قادر خۆشناو لە ژێر ناونیشانی (دەست پێشخەری کار لە فێرکردنی هاوچەرخ) ( ریادة الاعمال فی التعلیم المعاصرة )
بە سەرپەرشتی بهرێز م . رقیب عبدالله بهرزنجى ، بۆ ماوەی ههشت رۆژ بەردەوام بوو بە پێی خشتەی دیاریکراو
خشتهى پێشكهشكردنى خولى ڕاهێنانى بەشی تهكنیكى کارگێری کار