Author Archives: muhammad mahmood

سەردانی کردنی یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێری و دارایی بۆ هۆڵەکانی تاقیکردنەوەکان لە پەیمانگەکەمان

پ.د.ئازاد حسن قادر یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی لەگەڵ م.بهزاد ‌‌حلمی حسین بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆکی زانکۆ بەمەبەستی لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە چۆنییەتی بەڕێوەچوونی پڕۆسەی تاقیکردنەوەکان، سەردانی پەیمانگاکەمانیان کرد؛ لەلایەن (پ.ی د.تیران جمیل پیرۆ) ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی پزیشکی هەولێر و (م. طارق ويسي صادق) یاریدەدەری ڕاگر و سەرۆکی لێژنەی تاقیکردنەوەکان پێشوازییان لێکرا.

یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ دەست خۆشی لە ڕاگرایەتی و لێژنەی تاقیکردنەوەکان و سەرپەرشتیارانی هۆڵەکانمان کرد. هیوای سەرکەوتنی بۆ قوتابیان خواست.

ڕاگرایەتی پەیمانگەی تەکنیکی پزیشکی هەولێر

هۆبەی ڕاگەیاندن چالاکیەکان

ڕاگری پەیمانگە هۆڵەکانی تاقیکردنەوەی قۆناغی دووەم بەسەر دەکاتەوە

ئەمڕۆ شەممە ٢٤ ئایاری ٢٠٢٥، تاقیکردنەوەکانی سیمستەری چوارەم بۆ قۆناغی دووەم دەستیپێکرد، بەڕێز (پ.ی د. تیران جمیل پیرۆ) ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی پزیشکی هەولێر بەیاوەری بەڕێز(م. طارق ويسی صادق) یاریدەدەری ڕاگری پەیمانگە، هۆڵەکانی تاقیکردنەوەی قوتابیانی قۆناغی دووەمیان بەسەرکردەوە.

هۆبەی ڕاگەیاندن و چالاکییەکان

                                                                                                          پەیمانگەی تەکنیکی پزیشکی ھەولێر

ڕاگری پەیمانگە هۆڵەکانی تاقیکردنەوە بەسەر دەکاتەوە

ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٢ی ئایاری ٢٠٢٥، تاقیکردنەوەکانی سیمستەری دووەم بۆ قۆناغی یەکەم دەستیپێکرد، بۆ ئەم مەبەستەش بەڕێزان، پ.ی د.تیران جمیل پیرۆ ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی پزیشکی هەولێر بەڕێز م.طارق ويسی صادق یاریدەدەری ڕاگری پەیمانگە، هۆڵەکانی تاقیکردنەوەی قوتابیانییان بەسەرکردەوە.

ڕاگری پەیمانگە دەستخۆشی لە بەڕێوەبەڕی هۆڵ و چاودێرو ستافی تاقیکردنەوە و هەڵسەنگاندن کرد کەوا توانیویانە بە شێوەیەکی ڕێک و پێک پڕۆسەکە بەڕێوە ببەن .

و هەروەها ڕاگری پەیمانگە هیوای سەرکەوتنی بۆ قوتابیان خواست لە تاقیکردنەوەکانیان .

هۆبەی ڕاگەیاندن و چالاکییەکان
پەیمانگەی تەکنیکی پزیشکی ھەولێر

یەکەمین کۆنفراسی دەرمانسازی و پەرەپێدانی چاودێری تەندروستی کارپێکراو بەڕێوە دەچێت

لە ڕۆژانی ١٥ – ١٦ ی حوزەیرانی ٢٠٢٥ یەکەمین کۆنفراسی دەرمانسازی و پەرەپێدانی چاودێری تەندروستی کارپێکراو تایبەت بە پەیمانگەکەمان لە هۆڵی کۆنفراسی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەڕێوە دەچێت . بۆ زانیاری زیاتر و ناو تۆمارکردن ئەو QR کۆدە سکان بکە یاخود سەردانی لینکەی خوارەوە بکە.

Home

 

 

پەیمانگەی تەکنیکی پزیشکی

هۆبەی ڕاگەیاندن و چالاکیەکان