Monthly Archives: تشرینی دووه‌م 2019

شاندێکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەشداری لە حەوتەمین کۆنفرانسی ساڵانەی رێکخراوی سپارکی هۆڵەندی دەکات

 شاندێکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولیر کە پێکهاتبوون لە یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی د.نجیب تۆما بتۆ و راگری پەیمانگەی تەکنۆلۆجی هەولیر پ.ی د.بۆتان مەجید ئاسنگەر بەشداریان کۆنفرانسی حەوتەمی ساڵانەی رێکخراوی سپارکی هۆلەندی دەکات کە لە شاری ئەمستردام لە وڵاتی هۆڵەندا لە رۆژانی ٢٦ و ٢٧ی نۆڤەمبەر ئەنجامدرا لە ژێر ناونیشانی

IGNITE Conference 2019

کۆنفرانسەکە بۆنەیەکی جیهانییە کە ئاوارەکان، خاوەنکارەکان، پسپۆڕانی خوێندنی باڵا، کەرتی تایبەت، بەرپرسانی حکومەت، رێکخراوە ئەکادیمی و ناحکومیەکان پێکەوە کۆدەکاتەوە بەمەبەستی چاکسازی کردن لە خوێندنی باڵا، بەرزکردنەوەی بەردەوامی توانای ئابووری و بەهێزکردنی سەرکردایەتی کردن لەناو گەنجان لە وڵاتە تازە گەشەسەندووەکان.

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولیر لە سالی ٢٠١٦ ـەوە تا ئەمرۆ بە پاڵپشتی ریکخراوی سپارک ژمارەیەک لە کورسی خویندنی بۆ قوتابیانی پەنابەری سوری دابینکردووە، بڕیارە لە داهاتوویەکی نزیکدا پرۆژەی دیکە لە بواری فێرکردن و راهێنان لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولیر ئەنجام بدرێت بە هاوکاری رێکخراوی سپارک.

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و زانکۆی تریبوڤانی نیپاڵی یاداشتێکیان واژۆکرد

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و زانکۆی تریبوڤانی نیپاڵی کە دووەم زانکۆیە لەسەر ئاستی وڵاتی نیپاڵ یاداشتێکی لێکتێگەیشتینی زانستی و ئەکادیمیان واژۆکرد.

شاندێکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر کە پێکهاتبوون لە (بێستون عەبدولمەجید عوسمان و رەوەشن عوسمان عەلی) بەنوێنەرایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر لەگەڵ شاندێکی زانکۆی تریبوڤانی نیپاڵی کۆبوونەوە و یاداشتێکی لێک تیگەیشتنی زانستی ئەکادیمیان واژۆکرد بۆ زیاتر گرنگیدان بەلایەنی ئاستی زانستی لە هەردوو زانکۆکە.

یاداشتەکە تایبەتە بە پەرەپێدانی پەیوەندییە زانستی و ئەکادیمییەکانی نێوان هەردوو زانکۆ، ئەوەش سەرەتاییەک دەبێت بۆ پتەوکردنی پەیوەندییە ئەکادیمیەکان و ئەنجامدانی کۆنفرانسی هاوبەش و ئاڵوگۆری ستافی ئەکادیمی قوتابیان وتوێژینەوەی هاوبەش لەنێوان هەردوولادا
زانکۆی تریبوڤان زانکۆیەکی حکومییە و پێکهاتووە لە چوار فاکەڵتی، کە لەسەر ئاستی وڵاتی نیپاڵ دووەم زانکۆیە و لەسەر ئاستی جیهانیش یەکیکە لە زانکۆ ناسراوەکان.

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر لیستی ناوی مامۆستایانی وەرگیراو لە کۆرسی پێداگۆجی بڵاودەکاتەوە

‎سەنتەری راهێنانی پێداگۆچی و پەرەپێدانی ئەكادیمی  لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر رایدەگەینێت كە رۆژی یەكشەمە رێککەوتی ۱ـی کانونی یەکەمی ۲۰۱۹ كاژێر ١٠:٠٠ بەیانی كۆرسی پێداگوچی دەستپێدەكات.

بۆ ئەم مەبەستە داوا لەو خوازیارانەی كە ناویی خۆیان تۆمار كردووە لەو رێککەوتە ئامادەبن، بە پێچەوانەوە مافی بەشداربوونی نابێت.

لیستی مامۆستا وەرگیراوەکان

شوێن سەنتەری توێژینەوەی زانستی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر لە ناو کەمپی پەیمانگەی .تەکنەلۆجی هەولێر

شاندێکى زانکۆى پۆلیتەکنیکى هەولێر لە وڵاتی چین بەشداریان لە شانزەهەمین کۆنفڕانسی نێودەوڵەتی ئێن.ئی.دەبلیو.ئێس کرد

لە رۆژانى ٢١ و ٢٢ ى تشرینى دووەمى ٢٠١٩، شاندێکى زانکۆى پۆلیتەکنیکى هەولێر کە پێکهاتبوون لە بەڕێزان مامۆستا ڕەوشەن عثمان عەلی و مامۆستا بێستوون عبدالمجید عثمان مامۆستا لە پەیمانگەى تەکنیکى کۆیە بەشداریان لە شانزەهەمین خولی ساڵانەى کۆنفڕانسی نێودەوڵەتى کرد لە وڵاتی چین. ئەم کۆنفڕانسە لەلایەن زانکۆى

Three Gorge University

لە شارى ینچوان بەڕێوەچوو.

لەم کۆنفڕانسە، نوێنەرانى زانکۆ کورتە باسێکیان لەبارەى مێژووى زانکۆى پۆلیتەکنیکى هەولێر پێشکەشکرد. شایەنى باسە زیاتر لە ٢٩ زانکۆ و رێکخراوی نێودەوڵەتى لە ١٥ وڵاتی جیاواز بەشداری ئەم کۆنفرانسەیان کرد.

کۆنفرانسی ئێن.ئی.دەبلیو. ئێس بۆ یەکەمجار لە ساڵی ١٩٩٤ لەلایەن زانکۆى بەرلین  دەستپێشخەری ئەنجامدانی کرا، کە تیایدا تۆرێکى هاوبەشیان دروستکرد کە لە زانکۆ و کۆلێژى ناحکومی وڵاتانى ئەروپا و رۆژهەڵاتی ئاسیا پێکهاتبوون لەژێر ناوى ئێن.ئی.دەبلیو. ئێس کە کورتکراوەى باكور ،باشور، رۆژهەڵات و رۆژئاوا  ، وە نوێنەری وڵاتانی سەرانسەری جیهان لەخۆدەگرێت.

1 2 3 5