Daily Archives: تشرینی دووه‌م 27, 2019

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و زانکۆی تریبوڤانی نیپاڵی یاداشتێکیان واژۆکرد

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و زانکۆی تریبوڤانی نیپاڵی کە دووەم زانکۆیە لەسەر ئاستی وڵاتی نیپاڵ یاداشتێکی لێکتێگەیشتینی زانستی و ئەکادیمیان واژۆکرد.

شاندێکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر کە پێکهاتبوون لە (بێستون عەبدولمەجید عوسمان و رەوەشن عوسمان عەلی) بەنوێنەرایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر لەگەڵ شاندێکی زانکۆی تریبوڤانی نیپاڵی کۆبوونەوە و یاداشتێکی لێک تیگەیشتنی زانستی ئەکادیمیان واژۆکرد بۆ زیاتر گرنگیدان بەلایەنی ئاستی زانستی لە هەردوو زانکۆکە.

یاداشتەکە تایبەتە بە پەرەپێدانی پەیوەندییە زانستی و ئەکادیمییەکانی نێوان هەردوو زانکۆ، ئەوەش سەرەتاییەک دەبێت بۆ پتەوکردنی پەیوەندییە ئەکادیمیەکان و ئەنجامدانی کۆنفرانسی هاوبەش و ئاڵوگۆری ستافی ئەکادیمی قوتابیان وتوێژینەوەی هاوبەش لەنێوان هەردوولادا
زانکۆی تریبوڤان زانکۆیەکی حکومییە و پێکهاتووە لە چوار فاکەڵتی، کە لەسەر ئاستی وڵاتی نیپاڵ دووەم زانکۆیە و لەسەر ئاستی جیهانیش یەکیکە لە زانکۆ ناسراوەکان.

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر لیستی ناوی مامۆستایانی وەرگیراو لە کۆرسی پێداگۆجی بڵاودەکاتەوە

‎سەنتەری راهێنانی پێداگۆچی و پەرەپێدانی ئەكادیمی  لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر رایدەگەینێت كە رۆژی یەكشەمە رێککەوتی ۱ـی کانونی یەکەمی ۲۰۱۹ كاژێر ١٠:٠٠ بەیانی كۆرسی پێداگوچی دەستپێدەكات.

بۆ ئەم مەبەستە داوا لەو خوازیارانەی كە ناویی خۆیان تۆمار كردووە لەو رێککەوتە ئامادەبن، بە پێچەوانەوە مافی بەشداربوونی نابێت.

لیستی مامۆستا وەرگیراوەکان

شوێن سەنتەری توێژینەوەی زانستی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر لە ناو کەمپی پەیمانگەی .تەکنەلۆجی هەولێر