Daily Archives: تشرینی دووه‌م 4, 2019

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر وێرکشۆپێکی نێودەوڵەتی بەڕێوەبرد

رۆژی دووشەممە ٤ تشرینی دووەمی ٢٠١٩ زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر وێرکشۆپێکی نێودەوڵەتی تایبەت بە بەردەوامی و گرنگی بە نێودەوڵەتی کردنی زانکۆکان لە خوێندنی باڵا، لە هۆڵی سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بە ئامادەبوونی یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆ و سەرۆکی بەشە زانستیەکانی سەر بە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەڕێوەچوو.

هەریەک لە دکتۆر جەودەت جەعفەر یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کاگێڕی و دارایی و دکتۆر نەجیب تۆما یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بۆ کاروباری زانستی لە وێرکشۆپەکەدا ئامادەبوون و کە تایبەت بوو بە بەردەوامی خوێندن لە خوێندنی باڵا و هەروەها سیستەمی خوێندن لە زانکۆکانی وڵاتی قوبرس و وردەکارییەکانی و سیستەمەکەش بە پێشکەشکردنی سیمینارێک لە وێرکشۆپەکە لەلایەن پرۆفیسۆ دکتۆر ماجید هاشم پور پێشکەشکرا.

پرۆفیسۆر دکتۆر ماجید هاشمپور ، کە یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆیە لە زانکۆی قوبرسی نێودەوڵەتی ، لە وێرکشۆپەکە تیشکی خستە سەر چۆنیەتی میکانیزمی خوێندن لە وڵاتی قوبرس و وتی:’ گرنگیدانی زیاتر بە توانای مرۆییەکان لە زانکۆکان و زیادکردنی توانای وەبەرهێنان و داهێنان لە هەنگاوە سەرەکیەکانە بۆ بەنێودەوڵەتیکردنی زانکۆکان و پێشخستنی و بەنێودەوڵەتی کردنیان لە سەر ئاستی جیهاندا، ئەوەش لەرێگای توێژینەوە و سیمیناری تایبەت بە گۆرانکاریە ژینگەیی و ئابوری و کۆمەڵایەتیەکان وئابورییەکان کە سەرچاوەی گۆرانکارین لە هەموو کۆمەڵگایەکدا”.

پرۆفیسۆر دکتۆر ماجید هاشمپور، وتیشی:’ ئاڵوگۆری قوتابیانی خوێندنی باڵا لەنێوان زانکۆکاندا بۆ درێژەدان بە خوێندنی باڵا زۆرگرینگە بۆ بەنێودەوڵەتیکردن و بەردەوامی و ئەوەش بەهەماهەنگی و رێکەوتنی تایبەت دەبێت و چونکە ئاڵوگۆری زانستی و بنەرەتی پیشەیی دروست دەکات بۆ بەهێزکردنی توانای مرۆیی وئاستی زانستی قوتابیان، تا بتوانن باشتر توێژینەوە و لێکۆڵینەوەکانیان بکەن بۆ خزمەتکردنی وڵاتەکەیان و ئێمەش لەم چوارچێوەیە ئامادەییمان نیشانداوە کە ئالوگۆری قوتابیان لەنێوان زانکۆی ئێمە و زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بە هەماهەنگی “.

لە کۆتایی وۆرکشۆپەکە ئامادەبوانی وۆرکشۆپەکە کە مامۆستا وسەرۆک بەشە زانستیەکان پرسیاری تایبەت بە میکانیزمی و چۆنیەتی خوێندن و سیستەمی خوێندنیان لە زانکۆی قوبرسی نیودەوڵەتی ئاراستەی پرۆفیسۆر دکتۆر ماجید هاشمپور کرد و بۆ هەنگاوەکانی بەنێودەوڵەتیکردنی زانکۆکان”.

دواتریش بروانامەی رێزلێنانی سەرۆکایەتی زانکۆ پۆلیتەکنیکی هەولێر لەلایەن  دکتۆر جەودەت جەعفەر یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ پێشکەش بە پرۆفیسۆر دکتۆر ماجید هاشمپور کرا بۆ ئەنجامدانی وۆرکشۆپەکە.