Daily Archives: تشرینی دووه‌م 16, 2019

مامۆستایەکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر سیمینارێکی لە زانکۆی شیفێڵد هالامی بەریتانیا ئەنجامدا

 مامۆستا زانیار جبار مامۆستای‌ كۆلێژی ته‌كنیكی كارگێڕی سەربە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر سیمینارێکی له‌ ‌زانكۆی شفیڵد هاڵامی بەریتانیا بۆ کۆمەڵێک قوتابی ماستەر سەبارەت بە ئه‌زموون و چیرۆكی سەرکەوتنی خۆی ئەنجامدا لەبەر ئەوەی پێشتر لەماوەی ساڵانی 2013-2015 له‌زانکۆکە قوتابی ماسته‌ر بوو.

لە سیمینارەکەدا باسی لە کارەکانی چوار ساڵی رابردووی خۆی کرد دوای تەواو کردنی ماستەر لەو زانکۆیە ، کە ئەنجامدانی چەندین خول و راهێنان لەبارەی پرۆژه‌ی په‌ره‌پێدان بە تواناکان و راهێنانی پیشەیی لە خۆ دەگرێت”.

هەروەها باسی لە وۆرکشۆپ و سیمینارەکانی کرد کە لەژێر سەرپەرشتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر ئەنجامی دابوون لەماوەی ئەو چەند ساڵەی رابردوو بۆ بەرزکردنەوەی توانا دەرچووان و قوتابیانی سەربە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و فێرخوازانی دیکە بۆ بەرزکردنەوەی تواناکانیان لە بازاری کار و کەرتی تایبەتدا و کۆی کارەکانی لەوماوەیەدا زیاتر لە ٤٤٠ چالاکی بووە

  زانكۆی شیفێڵد هاڵام یه‌كێكه‌ له‌ گرنگترین زانكۆكانی به‌ریتانیا له‌ بواری بزنس و به‌رێوه‌بردنی كاری نێوده‌وڵه‌تی و زیاتر له‌ 30 هه‌زار قوتابی له‌م‌ زانكۆیه‌ ده‌خوێنن.‎