Daily Archives: تشرینی دووه‌م 7, 2019

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر خولی یەکەمی پێداگۆجی رادەگەیەنێت

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر خولی یەکەمی پێداگۆجی رادەگەیەنێت و ئەو بەرێزانەی دەیانەوێت بەشدار بن لە خولەکە پێویستە لەماوەی ١٠ رۆژدا ناوی خۆیان تۆمار بکەن و رەچاوی ئەو مەرج و خاڵانەش بکەن کە دیاری کراون، بۆ ئەم مەبەستە ئاگاداری سەرجەم مامۆستایانی هەڵگری بروانامەی ماستەر و دکتۆرا دەکەینەوە کە دەیانەوێت بەشداری لەیەکەم خولی پێداگۆجی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بکەن ، لە وادەی دیاریکراو سەردانی سەنتەری توێژینەوەی زانستی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر لەنێو کەمپی پەیمانگەی تەکنۆلۆجی هەولێر بکەن لەڕێگای کەرکوک، بەمەبەستی خۆ تۆمار کردن لە رێکەوتی ١٠ تشرینی دووەمی ٢٠١٩ تاکو ٢٠ تشرینی دووەمی ٢٠١٩.

خۆتۆمارکردن بەپێی ئەم مەرج و رێنماییانە دەبێت:

یەکەم: پڕکردنەوەی فۆڕمی پێشکەشکردن لە سەنتەری توێژینەوەی زانستی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر لەنێو کەمپی  پەیمانگەی تەکنۆلۆجی هەولێر لە رێگای کەرکوک.

 دووەم: بڕوانامەی ئەکادیمی ماستەر یان دکتۆرا بە پەسەند کراوی

سێیەم: یەکسانکردنی بروانامە تەنیا بۆ ئەوانەی کە پێویستە .بروانامەیان یەکسان بکرێت

چوارەم: هێنانی بروانامەی توانستی زمانی ئینگلیزی تاقیکردنەوەی ئایڵتس کە پیویستە تێکڕای ئاستی زمانی لە (٥) پێنج ئایلتس کەمتر نەبێت ، یان هاوتاکەی.

پێنجەم: ئەو مامۆستایانەی کە دامەزراون دەبێت نوسراوی فەرمی .لاری نەبوون (رێگەپیدان) لە شوێنی کارەکەیان بهێنن

شەشەم: کۆپی پاسپۆرت و دوو وێنەی کەسی.

حەوتەم: پێویستە خوازیار ئەم فۆڕمەی خوارەوە پڕبكاتەوە و پرێنتی بكات لەگەڵ دۆكیۆمێنتە داواكراوەكانی سەرەوە پێشكەشی بكات.

Erbil Polytechnic University-Pedgogy center-application form

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر مەراسیمێکی رێزلێنانی بۆ زیاتر لە ٦٠ مامۆستا و بەرپرسی دڵنیای جۆری رێکخست

رۆژی پێنج شەممە ٧ تشرینی دووەمی ٢٠١٩ سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر مەراسیمێکی بە ئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆ و یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ مامۆستایانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر رێکخست بۆ رێزلێنانی لە زیاتر لە ٦٠ بەرپرسی دڵنیای جۆری و لێژنەی داتا بەیس و چالاکترین مامۆستایانی پرۆسەی دڵنیایی جۆری بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠١٨-٢٠١٩.

لە مەراسیمەکەدا کە مامۆستایان و بەرپرسانی دڵنیای بجۆری سەربە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر ئامادەی بوون، پرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر کاوە عبدالکریم شێروانی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر لە وتەیەکدا بۆ ئامادەبووان وتی:’ ئەمڕۆ خۆشحاڵین کە بروانامەی رێزلێنان و سوپاس و پێزانین پێشکەش بەو کەسانە دەکەن کە لەساڵی رابردوو ماندووبون لە کارەکانیان، بۆیە من دەەمەوێت چەند خاڵێکی گرنگ هەیە باسی لێوە بکەم، ئەویش پرۆسەی بە ئەلیکترۆنی کردنی کاروباری کارگێڕێیە کە زۆر گرنگە، چونکە شەفافیترین جۆری کارکردنە، ئەوەش بۆ پرۆسەی دڵنیای جۆری پرسێکی گرنگە و جێگای گرنگی پیدانیشە “.

هەروەها وتیشی:” ئەمڕۆ سوپاس و پێزانیان دەبەخشین بە کۆمەلێک مامۆستا و بەرپرسی دڵنیایی جۆری و لێژنەی داتا بەیس ، کە هەموو ئەو کەسانەی هەڵبژیردراون لەرێگای لێژنەیەکەوە بووە و کارەکان بە پرۆسەیەکی زانستی ئەنجامدراون چونکە  پشت بەستراوە بە داخلکردنی داتا و زانیارییەکانی کە ئەوان لەماوەی ساڵی رابردوو داخیلیان کردوە وە ئەوانەی باشترین زانیاری و داتایان داخیلکردوە و ماندوبوون ئەو رێزلێنانەیان بۆ کراوە و شایەنی رێزلێنان بوون”.

سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر ، رونیشکردەوە، هەرچەندە کارەکان باش دەڕۆن بەڵام بەداخەوە بەشێک لە مامۆستایان لە کاتی داخڵکردنی داتاکانی دڵنیای جۆری داتای ساڵی رابردوویان داخیل بەسیستەمەکە کردبوو کە ئەوەش لای ئێمە جێگای نیگەرانی بوو هیوادارین مامۆستایان باشتر لەجاران کارەکەی خۆیان بکەن “.