Daily Archives: تشرینی دووه‌م 14, 2019

لە یادی ڕۆژی جیهانی نەخۆشی شه‌كره قوتابيانی ‌زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر چەند چالاکیەکی تەندروستیان ئەنجامدا

ئەمڕۆ پێنج شەممە ۱٤ تشرینی دووەمی ۲٠۱۹ ‌لەژێر چاودێری زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، قۆناغی چواره‌می به‌شی (شیكاری نه‌خۆشیه‌كان )ـی كۆلێژی ته‌كنیكی ته‌ندروستی هه‌ولێر، به‌سه‌رپه‌رشتی سه‌رۆكی به‌ش و به‌شێك له‌مامۆستایانی بەشەکە یادی رۆژی جیهانی نەخۆشی شەکرە کرایەوە، قوتابیانی بەشەکە چەند چالاکیەکی ته‌ندروستیان له‌ناو سه‌نته‌ری شاری هه‌ولێر ئه‌نجامدا .

چالاکی قوتابیانی بەشی شیکاری نەخۆشیەکانی کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی هەولێری سەر بە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بریتی بوو له‌ئەنجامدانی پشکنینی خوێن بۆ رێژەی گلوکۆز لەخوێندا بۆ (نەخۆشی شەکرە)‌ و فشاری خوێن بێ بەرامبەر بۆ ژمارەیەک لە هاوڵاتی ناو سەنتەری شاری هەولێر ئەنجامدرا.

هەر لە چالاکیەکەدا لەگەڵ ئەنجامدانی پشکنینەکان قوتابیان و مامۆستایانی بەشی شیکاری نەخۆشیەکان چه‌ندین ڕێنمایی گرنگ و زانیاری به‌سوودیان بە هاوڵاتیان دا بۆ خۆپاراستن لە نەخۆشیەکان و ئاگاداربوون لە تەندروستی خۆیان .

نه‌خۆشی شه‌كره‌‌‌ نەخۆشیەکی جیهانیە و نه‌خۆشیه‌كی درێژ خایه‌نە له ئەنجامی کەم بوونی هۆڕمۆنی ئەنسۆلین لە جەستەی مرۆڤدا دروست دەبێت، دەبێتە هۆی بەرز بوونەوەی رێژەی شەکر لەناو خوێندا و ئه‌نسۆلین ئه‌و دەردراوەیە كه‌ په‌نكریاس ده‌ری ده‌دات توانای تێکشاندن و شیکرنەوی ئەورێژە زۆری شەکرەکەی نابێت و کەسەکە توشی نەخۆشی شەکرە دەبێت.

بەپێی دواین ئاماری وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە هەفتەی رابردوو بڵاویکردەوە زیاتر لە ۱٠٠ هەزار هاوڵاتی توشبوو بەنەخۆشی شەکرە لە هەرێم هەیە کە بەفەرمی ناوی خۆیان وەک توشبوانی شەکرە تۆمارکردووە.