زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و زانکۆی تریبوڤانی نیپاڵی یاداشتێکیان واژۆکرد

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و زانکۆی تریبوڤانی نیپاڵی کە دووەم زانکۆیە لەسەر ئاستی وڵاتی نیپاڵ یاداشتێکی لێکتێگەیشتینی زانستی و ئەکادیمیان واژۆکرد.

شاندێکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر کە پێکهاتبوون لە (بێستون عەبدولمەجید عوسمان و رەوەشن عوسمان عەلی) بەنوێنەرایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر لەگەڵ شاندێکی زانکۆی تریبوڤانی نیپاڵی کۆبوونەوە و یاداشتێکی لێک تیگەیشتنی زانستی ئەکادیمیان واژۆکرد بۆ زیاتر گرنگیدان بەلایەنی ئاستی زانستی لە هەردوو زانکۆکە.

یاداشتەکە تایبەتە بە پەرەپێدانی پەیوەندییە زانستی و ئەکادیمییەکانی نێوان هەردوو زانکۆ، ئەوەش سەرەتاییەک دەبێت بۆ پتەوکردنی پەیوەندییە ئەکادیمیەکان و ئەنجامدانی کۆنفرانسی هاوبەش و ئاڵوگۆری ستافی ئەکادیمی قوتابیان وتوێژینەوەی هاوبەش لەنێوان هەردوولادا
زانکۆی تریبوڤان زانکۆیەکی حکومییە و پێکهاتووە لە چوار فاکەڵتی، کە لەسەر ئاستی وڵاتی نیپاڵ دووەم زانکۆیە و لەسەر ئاستی جیهانیش یەکیکە لە زانکۆ ناسراوەکان.