Monthly Archives: تشرینی دووه‌م 2019

ئەنجومەنی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات

رۆژی چوار شەممە رێکەوتی 6ـی تشرینی دووەمی 2019 ئەنجومەنی زانکۆ بە ئامادەبوونی سەرجەم ئەندامانی کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی لە پەیمانگەی تەکنیکی سۆران ئەنجام دا، کە بڕیارە چەند بڕیار و رێنمایی و راسپاردەیەک دەربکرێ.
بەر لە کۆبوونەوەکە سەرۆکی زانکۆ بە یاوەری ئەندامانی ئەنجومەن بەشە زانستیەکان و تاقیگە و کتێبخانە و یانەی قوتابیانیان بەسەر کردەوە و گفتوگۆیان لەگەڵ مامۆستایان و فەرانبەران و قوتابیان کرد، بەمەبەستی ئاگاداربوون لە کاروبارەکانی پەیمانگە و رەوشی خوێندن.

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر وێرکشۆپێکی نێودەوڵەتی بەڕێوەبرد

رۆژی دووشەممە ٤ تشرینی دووەمی ٢٠١٩ زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر وێرکشۆپێکی نێودەوڵەتی تایبەت بە بەردەوامی و گرنگی بە نێودەوڵەتی کردنی زانکۆکان لە خوێندنی باڵا، لە هۆڵی سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بە ئامادەبوونی یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆ و سەرۆکی بەشە زانستیەکانی سەر بە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەڕێوەچوو.

هەریەک لە دکتۆر جەودەت جەعفەر یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کاگێڕی و دارایی و دکتۆر نەجیب تۆما یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بۆ کاروباری زانستی لە وێرکشۆپەکەدا ئامادەبوون و کە تایبەت بوو بە بەردەوامی خوێندن لە خوێندنی باڵا و هەروەها سیستەمی خوێندن لە زانکۆکانی وڵاتی قوبرس و وردەکارییەکانی و سیستەمەکەش بە پێشکەشکردنی سیمینارێک لە وێرکشۆپەکە لەلایەن پرۆفیسۆ دکتۆر ماجید هاشم پور پێشکەشکرا.

پرۆفیسۆر دکتۆر ماجید هاشمپور ، کە یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆیە لە زانکۆی قوبرسی نێودەوڵەتی ، لە وێرکشۆپەکە تیشکی خستە سەر چۆنیەتی میکانیزمی خوێندن لە وڵاتی قوبرس و وتی:’ گرنگیدانی زیاتر بە توانای مرۆییەکان لە زانکۆکان و زیادکردنی توانای وەبەرهێنان و داهێنان لە هەنگاوە سەرەکیەکانە بۆ بەنێودەوڵەتیکردنی زانکۆکان و پێشخستنی و بەنێودەوڵەتی کردنیان لە سەر ئاستی جیهاندا، ئەوەش لەرێگای توێژینەوە و سیمیناری تایبەت بە گۆرانکاریە ژینگەیی و ئابوری و کۆمەڵایەتیەکان وئابورییەکان کە سەرچاوەی گۆرانکارین لە هەموو کۆمەڵگایەکدا”.

پرۆفیسۆر دکتۆر ماجید هاشمپور، وتیشی:’ ئاڵوگۆری قوتابیانی خوێندنی باڵا لەنێوان زانکۆکاندا بۆ درێژەدان بە خوێندنی باڵا زۆرگرینگە بۆ بەنێودەوڵەتیکردن و بەردەوامی و ئەوەش بەهەماهەنگی و رێکەوتنی تایبەت دەبێت و چونکە ئاڵوگۆری زانستی و بنەرەتی پیشەیی دروست دەکات بۆ بەهێزکردنی توانای مرۆیی وئاستی زانستی قوتابیان، تا بتوانن باشتر توێژینەوە و لێکۆڵینەوەکانیان بکەن بۆ خزمەتکردنی وڵاتەکەیان و ئێمەش لەم چوارچێوەیە ئامادەییمان نیشانداوە کە ئالوگۆری قوتابیان لەنێوان زانکۆی ئێمە و زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بە هەماهەنگی “.

لە کۆتایی وۆرکشۆپەکە ئامادەبوانی وۆرکشۆپەکە کە مامۆستا وسەرۆک بەشە زانستیەکان پرسیاری تایبەت بە میکانیزمی و چۆنیەتی خوێندن و سیستەمی خوێندنیان لە زانکۆی قوبرسی نیودەوڵەتی ئاراستەی پرۆفیسۆر دکتۆر ماجید هاشمپور کرد و بۆ هەنگاوەکانی بەنێودەوڵەتیکردنی زانکۆکان”.

دواتریش بروانامەی رێزلێنانی سەرۆکایەتی زانکۆ پۆلیتەکنیکی هەولێر لەلایەن  دکتۆر جەودەت جەعفەر یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ پێشکەش بە پرۆفیسۆر دکتۆر ماجید هاشمپور کرا بۆ ئەنجامدانی وۆرکشۆپەکە.