ئەمڕۆ ڕۆژی سێ شەممە ١٦ ئەیلولی ٢٠٢٥ لە پەیمانگەی تەکنیکی پزیشکی هەولێر٫ بە ئامادەبوونی بەڕێز (پ.ی د. تیران جمیل پیرۆ) ڕاگری پەیمانگە و بەڕێز (م. طارق ويسى صادق) ياردەدەری ڕاگر و سەرۆک بەش و بڕیاردەری بەشە زانستیەکان و ماموستایانی پەیمانگەکەمان دوو سیمیناری زانستی بە ناونیشانی (خشتەی تایبەت) و (بەرزکردنەوەی پلەی زانستی) پێشکەشکران.
سیمینارەکان لەلایەن پێشکەشکار بەڕێز (پ.ی د. ڕۆژهەڵات خضر جرجیس) بەرپرسی یەکەی زانستی پەیمانگەکەمان ، بابەتەکان بە شێوەیەکی ئەکادیمی و زانستی باسکرا.
هۆبەی ڕاگەیاندن و چاڵاکییەکان
پەیمانگەی تەکنیکی پزیشکی هەولێر









