Monthly Archives: November 2022

سێ شەممە ڕێکەوتی: ٢٠٢٢⁄١١⁄٢٢ بە ئامادەبوونی بەڕێز (پ.د. ادریس محمد طاهر ھەرکی)

سێ شەممە ڕێکەوتی: ٢٠٢٢⁄١١⁄٢٢ بە ئامادەبوونی بەڕێز (پ.د. ادریس محمد طاهر ھەرکی) سەرۆکی زانکۆی پۆڵیتکنیکی ھەولێر. پەیمانگای تەکنیکی پزیشکی ھەولێر وۆرکشۆپێکی (٣) ڕۆژەی ڕێکخست. بۆ مامۆستایانی پەیمانگا، کە تێدا کۆمەلێک بابەتی زانستی پزیشکی باس کران. لە کۆتاییدا بڕوانامە لەڵایەن بەڕێز پ.د. ادریس محمد طاهر ھەرکی و پ.ی. اومێد ارشد حوێزی ڕاگری پەیمانگا بەسەر ئەو مامۆستایان دابەش کرا بابەتیان پێشکەش کرد بوو.

College researcher and life creativity – workshop

The presented workshop observed by engineers: Nvin Maseh and Sami Abdullrahman titles as “college researcher and life creativity” had a main purpose to

1- understanding of knowledge given in college.

2- increase the academic level of students.

3- understand student’s right in college.

4- understand how to deal and communicate with students and teachers.

5-MBTI testing.

ئاهەنگی دەرچوونی قوتابیان

بە ئامادەبوونی ( پ.د. ادریس محمد طاهر ھەرکی) سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی ھەولێر ڕێکەوتی ٢٠٢٢⁄١١⁄١٠مەراسیمی دەرچووانی قوتابیانی ئەنجامدرا..لەم مەراسیمەدا پەیمانگای تەکنیکی پزیشکی ھەولێرئەمڕۆ پۆڵێک قوتابی دەرچوواند لە دەوامی بەیانیان و ئێواران لە بەشەکانی (دەرمانسازی، پەرستاری، شیکاری نەخۆشیەکان، تیشک،  سرکردن، پشکنینی چاو،  ی. ددان، ئافرەتان و لە دایکبووان) لێرەوە بە ناوی پەیمانگەکەمان پیرۆزباییان لێدەکەین، ھیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین، بۆ خزمەت کردنی کەرتی تەندروستی لە کوردستان.

                                           ڕاگەیاندنی پەیمانگای تەکنیکی پزیشکی ھەولێر

کۆلێژی تەکنیکی سۆران ڕێوڕەسمی خولی ٢٠ مین دەرچوانی قوتابیانی ئـەنجامدا

ئـەمڕۆ یەکشەمە ڕێکەوتی ٢٠٢٢/١١/٢٠ لەژێر چاودێری وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی و سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی ھەولێر بەڕێز پ.د ادریس محمدطاهر و بە ئامادەبوونی یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بەڕێز د.یوسف مصطفی رسول و ئـەنجومەنی کۆلێژی تەکنیکی سۆران و و میوانانی حزبی و حوکمی و کەس و کاری قوتابیان لە ڕێوەڕەسمێکی شایستە لە هۆلی بۆنەکانی ئیداری سەربەخۆی سۆران ئـاھەنگی دەرچوان بۆ ٧٠٠ قوتابی دەرچو بۆ گشت بەشەکانی بەیانیان وئـیواران ئـەنجامدراو قوتابیان سوێندی یاساییان خواردو سەرۆکی زانکۆش بڕوانامەی بە قوتابیانی دەرچوو بەخشی و قوتابیان دڵخۆش بون بە دەرچونیان.

دەستخۆشی و ماندوونەبون لە بەڕێز د.سیروان لەتیف ی ڕاگر وسەرۆکی لیژنەی باڵای ئـاھەنگ کە سەرپەرشتی کارەکانی دەکرد و سۆپاسی بەرپرسانی لیژنەی قوتابیانی کۆلێژەکەمان بەیانیان و ئـێواران و گشت ئـەندامانی لیژنەی باڵای ئاهەنگی کۆلێژەکەمان دەکەین کەھاوکارمان بون لە بەڕێوەچونی مەڕاسیمەکە ، پیرۆزبایی لە گشت قوتابیانی دەرچوو دەکەین و ھیوای دواڕۆژیکی گەش بۆ گشت قوتابیان دەخوازین .

ڕاگەیاندنی کۆلێژی تەکنیکی سۆران
٢٠٢٢/١١/٢٠