سەردانی سەرۆکی زانکۆ

ئەمڕۆ ڕیکەوتی: ٢٠٢٢⁄١٢⁄١٢ بەڕێز ( پ.د.ادریس محمد طاهر) ھەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆڵیتکنیکی ھەولێر. سەردانی پەیمانگای تەکنیکی پزیشکی ھەولێریان کرد. بە یاوەری بەڕێز ( پ.ی. اومێد ارشد حوێزی) ڕاگری پەیمانگا ھۆڵەکانی تاقیکردنەوە و تاقیگەی بەشە زانستیەکانی پەیمانگای بەسەر کردەوە.

                                        ڕاگەیاندندنی
                         پەیمانگای تەکنیکی پزیشکی ھەولێر
                                        ٢٠٢٢⁄١٢⁄١٢

چالاکیەک دژی توندوتیژی ئافرەتان

ڕۆژانی: ٢٠٢٢⁄١٢⁄٦،٥،٤ چاڵاکیەک دژی توندوتیژی ئافرەتان لە پەیمانگای تەکنیکی پزیشکی ھەولێر بە ھاوکاری پەیمانگای ئامێزی خێزان بۆ کێشە کۆمەلاتیەکان ئەنجام درا. چاڵاکیەکی سێ ڕۆژەی بەناوی ھەڵمەتی بەرەنگاربوونەی توندوتیژی دژی ئافرەتان ئەنجام دا. لەم سێ ڕۆژەدا کۆمەڵێک بابەتی گرنگی تایبەت بە توندوتیژی دژی ئافرەتان باس کرا. لە کۆتایی دا بەڕێز پ.ی. اومێد ارشد حوێزی ڕاگری پەیمانگا زۆر سوپاسی ئامادەبووان و پەیمانگای ئامێزی کرد.

سێ شەممە ڕێکەوتی: ٢٠٢٢⁄١١⁄٢٢ بە ئامادەبوونی بەڕێز (پ.د. ادریس محمد طاهر ھەرکی)

سێ شەممە ڕێکەوتی: ٢٠٢٢⁄١١⁄٢٢ بە ئامادەبوونی بەڕێز (پ.د. ادریس محمد طاهر ھەرکی) سەرۆکی زانکۆی پۆڵیتکنیکی ھەولێر. پەیمانگای تەکنیکی پزیشکی ھەولێر وۆرکشۆپێکی (٣) ڕۆژەی ڕێکخست. بۆ مامۆستایانی پەیمانگا، کە تێدا کۆمەلێک بابەتی زانستی پزیشکی باس کران. لە کۆتاییدا بڕوانامە لەڵایەن بەڕێز پ.د. ادریس محمد طاهر ھەرکی و پ.ی. اومێد ارشد حوێزی ڕاگری پەیمانگا بەسەر ئەو مامۆستایان دابەش کرا بابەتیان پێشکەش کرد بوو.

ئاهەنگی دەرچوونی قوتابیان

بە ئامادەبوونی ( پ.د. ادریس محمد طاهر ھەرکی) سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی ھەولێر ڕێکەوتی ٢٠٢٢⁄١١⁄١٠مەراسیمی دەرچووانی قوتابیانی ئەنجامدرا..لەم مەراسیمەدا پەیمانگای تەکنیکی پزیشکی ھەولێرئەمڕۆ پۆڵێک قوتابی دەرچوواند لە دەوامی بەیانیان و ئێواران لە بەشەکانی (دەرمانسازی، پەرستاری، شیکاری نەخۆشیەکان، تیشک،  سرکردن، پشکنینی چاو،  ی. ددان، ئافرەتان و لە دایکبووان) لێرەوە بە ناوی پەیمانگەکەمان پیرۆزباییان لێدەکەین، ھیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین، بۆ خزمەت کردنی کەرتی تەندروستی لە کوردستان.

                                           ڕاگەیاندنی پەیمانگای تەکنیکی پزیشکی ھەولێر