Monthly Archives: November 2022

ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠٢٢⁄١٠⁄١٦ بەڕێز د. دلۆڤان محمد فاتح جلال بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی ھەولێر بە یاوەری تیمێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی،

ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠٢٢⁄١٠⁄١٦ بەڕێز د. دلۆڤان محمد فاتح جلال بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی ھەولێر بە یاوەری تیمێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی، کە پێکھاتبوون لە بەڕێزان ( محمد حسن مرۆ) یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی بۆ کاروباری کارمەندان و ( د. ھۆزان عبدالواحد) بەڕێوەبەری بەشی پلاندانان و ( د.ڕێزان انوەر) بەڕێوەبەری بەشی کردە پزیشکیەکان و م. صالح مصطفى بەرپرسی ھۆبەی پەرستاران و کارمەندانی تەندروستی.
سەردانی پەیمانگای تەکنیکی پزیشکی ھەولێریان کرد.
لەلایەن بەڕێز ( پ.ی. اومێد ارشد حوێزی) ڕاگری پەیمانگا پێشوازیان لێکرا. دواتر کۆبونەوەیەکیان ئەنجامدا. لە میانەی کۆبونەکە باسی ھەماھەنگی زیاتر کرا لە نێوان گشت بەشە زانستیەکانی پەیمانگا وبەشە تەندوستیەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی، سەبارەت بە مەشق کردنی قوتابیان، لەوانە پراکتیکیەکان لە تاقیگە و بەشی تیشک و دەرمانخانەکانی نەخۆشخانە حکومیەکان، ھەروەھا دانانی بەرنامەی کارکردنی پێکەوەیی بۆ کردنەوەی خولی تایبەت بۆ کارمەندانی تەندروستی بۆ زیاتر بەرزکردنەوەی ئاستی زانستیان.