Monthly Archives: نیسان 2019

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر دووەمین ڤیستیڤاڵی ساڵانەی سیستەمی زانیارییەکانی کارگێری ئەنجامدا

ئامادەبوونی پ.ی.د. کاوە عبدالکریم شێروانی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، سەرۆکی پێشووی زانکۆ، بەرپرسی لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستان و ژمارەیەک لە ئەندامانی پەرلەمان و بەرپرسانی حزبی و حکومی دووەمین ڤیستیڤاڵی ساڵانەی سیستەمی زانیاریەکانی کارگێڕی لە پەیمانگەی تەکنیکی کارگێڕی هەولێر بەڕێوە چوو.

ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی 28/4/2019 بەشی سیستەمی زانیاریە کارگێڕیەکان لە پەیمانگەی تەکنیکی کارگێڕی هەولێر ڤیستیڤاڵی (گەڕان، زانیاری، دۆکیومێنت) ڕێکخرا، لە دەستپێکی ڤیستیڤاڵەکە سەرۆکی زانکۆ وتەیەکی پێشکەش کرد و تیایدا بەخێرهاتنی میوانەکانی کرد دەستخۆشی لە ستافی بەشەکە و پەیمانگە کرد بۆ رێکخستنی، پاشان کار و چالاکیەکانی بەشەکە و قوتابیان نمایش کرا و ئامادەبووان هیوای سەرکەوتنیان بۆ خواستن.

دواتر خەڵاتی ڕێزلێنان لە لایەن ڕێکخراوی (ئای ئێس کەی) بەخشرایە هەریەک لە بەڕێزان سەرۆکی زانکۆ پ.ی.د. کاوە شێروانی، ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی کارگێڕی هەولێر د. هەمزە دزەیی، م. هاوکار یاسین سەرۆکی بەشی سیستەمی زانیاریەکانی کارگێڕی.

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر پێشانگایەکی فۆتۆگرافی دەکاتەوە

لە ژێر چاودێری پ.ی .د .کاوە شێروانی سەرۆكی زانكۆی پۆڵیتەكنیكی هەولێر ڕۆژی پێنج شەممە ڕێكەوتی ٢٠١٩/٤/۲٥ لە باخچەی سەرۆکایەتی زانکۆ پێشانگای فۆتۆگرافی بەڕێوە چوو.

بە ئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆی بۆلیتەکنیکی هەولێر و سەرۆکی پێشووی زانکۆ و ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆ پێشانگایەکی فۆتۆگرافی بۆ هەریەکە لە محمد عمر موسەوی و شاوێن نەوزاد کارمەندانی زانکۆ و شڤان هەرکی قوتابی بەشی تەکنیکی میدیا لە کۆلێژی تەکنیکی کارگێڕی هەولێر کرایەوە، کە تیایدا ژمارەیەک وێنە نمایش کرا کە خۆی دەبینیەوە لە سروشت و ژیانی ئاسایی و وێنەی جەنگی ژیانی کوردەواری.

لە كۆتایدا سەرۆکی زانکۆ دەستخۆشی لە هەرسێ فۆتۆگرافەر کرد و هیوای بەردەوامی و سەرکەوتنی بۆ خواستن.

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر یادی 121 ساڵەی رۆژنامەگەری كوردی كردەوە

لەژێر چاودێری سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، بەشی تەكنیكی میدیا لە كۆلیژی تەكنیكی كارگێڕی هەولێر یادی 121 ساڵەی ڕۆژنامەگەری كوردی  مەراسیمێكی بە چەند چالاكییەكی یادی رۆژنامەگەری كوردی ڕێكخست.

ئەمرۆ 25/4/2019 لە هۆڵی کۆنقرانسەکانی سەرۆكایەتی زانكۆی پۆلیتەكنیكی هەولێر بە ئامادەبوونی سەرۆكی زانكۆ و جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان و سەرۆکی پێشووی زانکۆ و ژمارەیەك لە بەرپرسانی دەزگاكانی میدیایی لە كوردستان و رۆژنامەنووسان و قوتابیان مەراسیمەكە بە دەقیقەیەك وەستان بۆ گیانی پاكی شەهیدان دەستی پێكرد.

لە وتەیەكدا سەرۆكی زانكۆ پ.ی.د. كاوە عبدالکریم شێروانی وێرای پیرۆزبایی لەیادەکە و دەستخۆشی بۆ بەشی تەكنیكی میدیا لە رێكخستنی مەراسیمەكەدا، ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد كە ئەو یادە لە زهنی گەلی كورددا بە زیندوویی دەمێنێتەوە وشانازی بەرێبەرانی ئەو رێبازەشەوە دەكەن.

وەك مژدەیەكیش بۆ دەرچوانی بەشی تەكنیكی میدیا گوتی:”ساڵی داهاتوو زانکۆکەمان خوێندنی باڵا ماستەر دەكاتەوە و دەرفەت بۆ هەموو دەرچووانی بەشەكانی راگەیاندن دەڕەخسێنێت تا لەو ڕێگەیەوە بتوانن پەرە بە ئاستی زانستیان بدەن”.
مەراسیمی یادی 121 ساڵەی رۆژنامەگەری كوردی كە ئەمرۆ بەڕێوەچوو ژمارەیەك لە رۆژنامەنووسان رێزیان لێنرا و هاوكات ژمارە 3ی گۆڤاری میدیا 21 بڵاوكرایەوە