Daily Archives: ئه‌یلول 15, 2022

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر وێرکشۆپێک بۆ لێژنەی زانکۆلاین لە کۆلێژ و پەیمانگە تەکنیکییەکان رێکدەخات

ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی 14ـی ئەیلولی 2022 زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر وێرکشۆپێکی دوو رۆژەی بۆ بەڕێوبەری تۆماری گشتی سەرۆکایەتی زانکۆ د. سەرسام خلیل شوانی و بەرپرسی هۆبەی تۆماری ئەلیکترۆنی محمد عبدالله عبدالعزیز بە شێوەی ئاوێتە رێکخست کە تایبەت بوو بە فێرکاری چۆنیەتی پڕکردنەوەی فۆرمی زانکۆلاین.

لە رۆژی یەکەمی وێرکشۆپەکەدا وێبینارێکیان بەڕێوەبرد کە تایبەت بوو بە چۆنیەتی پڕکردنەوەی فۆرمی زانکۆلاین لە کۆلێژ و پەیمانگەکانی دەرەوەی سەنتەری پارێزگا.

رۆژی دووەمی وێرکشۆپەکە لە هۆڵی بۆنەکانی سەرۆکایەتی زانکۆ بەڕێوەچوو کە لێژنەی پڕکردنەوەی فۆرمی زانکۆلاینی کۆلێژ و پەیمانگەکانی ناو سەنتەری شاری هەولێر بەشداربوون.

وێرکشۆپەکە تایبەت بوو بە فێرکاری چۆنیەتی پڕکردنەوەی فۆرمی زانکۆلاین لە لایەن لێژنەی کۆلێژ و پەیمانگەکانی سەر بە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر (بێ بەرامبەر) و بەبێ هەڵە و کەم و کوڕی، تاکو بتوانن بەشێوەیەکی دروست فۆرمەکە بۆ دەرچووانی پۆلی 12ـی ئامادەیی پربکەنەوە.

شاندێکی حکومەتی هەرێم سەردانی زانکۆی ئەنتوێرپی بەلجیکی دەکەن

رۆژی چوارشەممە رێکەوتی 14ـی ئەیلولی 2022 شاندێکی حکومەتی هەرێم کە پێکهاتوون لە بەرێزان پ.ی.د. ئیدریس محمدطاهر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، د. هێمن میرانی بەرێوەبەری گشتی دیوان لە وەزارەتی ناوخۆ، د. محمد کەلاری بەرێوەبەری گشتی وەزارەتی خوێندنی باڵا سەردانی وڵاتی بەلجیکایان کرد و چوونە زانکۆی ئەنتوێرپ و بەشدارییان کرد لە سمینارێکی  تایبەت لەسەر دڵنیایی جۆری بەناونیشانی :

 Quality Assurance and bologna process

هەر لە درێژەی سەردانەکەیاندا شاندەکە هەندێک لە بەشەکانی زانکۆی ناوبراویان بەسەرکردەوە و بیروڕا ئاڵوگۆڕ کرا لەسەر چۆنیەتی ئەنجامدانی کاری هاوبەش لەگەڵ رێکخراوی سپارک لە داهاتوودا.