Daily Archives: ئه‌یلول 12, 2022

سەرۆکی زانکۆ بڕوانامەی رێزلێنان دەبەخشێتە مامۆستایانی خاوەن پلەی شایستە لە پرۆسەی دڵنیایی جۆری

رۆژی دووشەممە رێکەوتی 12ـی ئەیلولی 2022 لە کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاری هەولێر یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی د. نجیب تۆما بتو لە رێورەسمێکدا سوپاس و پێزانینی بەرێز سەرۆکی زانکۆ پ.ی.د. ئیدریس محمدطاهر هەرکیی بەخشییە مامۆستایانی خاوەن پلەی شایستە لە پرۆسەی دڵنیایی جۆری.

لە رێورەسمەکەدا کە هەریەک لە راگری کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاری و کارگێری هەولێر و بەرێوەبەری دڵنیایی جۆری سەرۆکایەتی زانکۆ ئامادەیبوون د. نجیب پەیامی پیرۆزبایی و دەستخۆشی بەڕێز سەرۆکی زانکۆی گەیاندە مامۆستایانی خاوەن پلەی شایستە لە هەر سێ پێوەری (زانست خوازی بەردەوام، هەگبەی مامۆستا، فیدباکی قوتابیان) لە پرۆسەی دڵنیایی جۆری لە کۆلێژەکانی تەکنیکی ئەندازیاری و کارگێری هەولێر و هیوای بەردەوامی بۆ خواستن.

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر لیستی ناوی پاڵێوراو و وەرنەگیراوانی پەیمانگەی پێنج ساڵە بەشێوەی بەرایی رادەگەیەنێت

بەڕێوبەرایەتی تۆماری گشتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێرلیستی ناوی پاڵێوراوان و وەرنەگیراوانی پەیمانگەی پێنج ساڵەی کۆمپیوتەر ئەوانەی فۆرمیان پێشکەشیان کردبوو بە مەبەستی وەرگرتنیان لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاری هەولێر بەشی سیستەمی زانیاری، راگەیاند کە بەم شێوەیەی خوارەوەیە.

تێبینی: ئەنجامە بەراییەکان ئەنجامی کۆتایی نین، دوای دەرچوونی فەرمانی وەزاری لە لایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئەنجامی کۆتایی وەرگیراوان بڵاودەکرێتەوە.

لیستی ناوەکان:

لیستی ناوی پاڵێوراوانی پەیمانگەی پێنج ساڵە بۆ بەشی سیستەمی زانیاری کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاریی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر

لسیتی ناوی وەرنەگیراوانی پەیمانگەی پێنج ساڵە بۆ بەشی سیستەمی زانیاری کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاریی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر