سەرۆکی زانکۆ بڕوانامەی رێزلێنان دەبەخشێتە مامۆستایانی خاوەن پلەی شایستە لە پرۆسەی دڵنیایی جۆری

رۆژی دووشەممە رێکەوتی 12ـی ئەیلولی 2022 لە کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاری هەولێر یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی د. نجیب تۆما بتو لە رێورەسمێکدا سوپاس و پێزانینی بەرێز سەرۆکی زانکۆ پ.ی.د. ئیدریس محمدطاهر هەرکیی بەخشییە مامۆستایانی خاوەن پلەی شایستە لە پرۆسەی دڵنیایی جۆری.

لە رێورەسمەکەدا کە هەریەک لە راگری کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاری و کارگێری هەولێر و بەرێوەبەری دڵنیایی جۆری سەرۆکایەتی زانکۆ ئامادەیبوون د. نجیب پەیامی پیرۆزبایی و دەستخۆشی بەڕێز سەرۆکی زانکۆی گەیاندە مامۆستایانی خاوەن پلەی شایستە لە هەر سێ پێوەری (زانست خوازی بەردەوام، هەگبەی مامۆستا، فیدباکی قوتابیان) لە پرۆسەی دڵنیایی جۆری لە کۆلێژەکانی تەکنیکی ئەندازیاری و کارگێری هەولێر و هیوای بەردەوامی بۆ خواستن.