Daily Archives: ئه‌یلول 4, 2022

سەنتەری پێداگۆجی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر خولی حەوتەمى پێداگۆجی رادەگەیەنێت

سەنتەری پێداگۆجی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر ئاگاداری سەرجەم مامۆستایانی هەڵگری بروانامەی ماستەر و دکتۆرا دەکاتەوە، ئەوانەی دەیانەوێت بەشداری لە خولی حەوتەمی پێداگۆجی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بکەن، لە ماوەی 6/9/2022 تا 16/9/2022 سەردانی سەنتەری توێژینەوەی زانستی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بکەن لەنێو کەمپی کولێژى تەکنەلۆجی هەولێر لەسەر ڕێگای کەرکوک، بەمەبەستی خۆ تۆمارکردن بە رەچاوکردنی ئەو مەرج و رێنماییانەی خوارەوە:
مەرج و رێنماییەکان :
یەکەم: پڕکردنەوەی فۆڕمی پێشکەشکردن لە سەنتەری توێژینەوەی زانستی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر لەنێو کەمپی پەیمانگەی تەکنۆلۆجی هەولێر لە رێگای کەرکوک دەبێت.
دووەم: بڕوانامەی ئەکادیمی ماستەر یان دکتۆرا بە پەسەند کراوی.
سێیەم: یەکسانکردنی بروانامە تەنیا بۆ ئەوانەی کە پێویستە بروانامەیان یەکسان بکرێت.
چوارەم: هێنانی بروانامەی توانستی زمانی ئینگلیزی تاقیکردنەوەی ئایڵتس کە پیویستە تێکڕای ئاستی زمانی لە (٥) پێنج ئایلتس کەمتر نەبێت، یان هاوتاکەی.
پێنجەم: ئەو مامۆستایانەی کە دامەزراون دەبێت نوسراوی فەرمی .لاری نەبوون (رێگەپیدان) لە شوێنی کارەکەیان بهێنن.
شەشەم: کۆپی پاسپۆرت و دوو وێنەی کەسی.
تکایە لەم کاتانە سەردانی سەنتەرى پێداگوجی بکەن:
رۆژانی یەک شەممە تا جوارشەممە ٨:۳۰ –١:٣٠
رۆژی پینج شەممە ٨:۳۰ –١١:٠٠